چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

یادێک لە مامۆستای مەزن / هیدایەت قادری

مامۆستا شێخ عێزەدینی حسەینی یەکێک لە رێبەران و رێکخەرانی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردستان بوو.

لە سەردەمانێکی سەخت و دژواردا، کە تاریکی باڵی بەسەر گەلانی ئێڕان و بە تایبەتی کوردستاندا کێشابوو، و شێخ و مەلا و ئاخوندەکانی شیعە بە پێڕەوی لە خومەینی فیتوای کوشت و بڕ و قەتڵی عام یان دەدا، موسیقی و گۆرانی و شادییان حەرام دەکرد، قەلەمیان دەشکاند،ئازادی یان دەخنکاند، ژنان یان بەردەباران (سنگسار)دەکرد،و…هتد و هەموو ئەوانەشیان بە پێڕەوی لە ئیسلام و قورئان و حەدیس ئەنجام دەدا، بە بیانووی شەڕ لە گەڵ کافرەکان لە ۲۸ موردادی ساڵی ٥۸ فیتوای هێرش بۆ کوردستان یان دا،قاڕنێ و قەڵاتان،٥۹کەسی مەهاباد،شەڕی خوێناوی سنە و دەیان و سەدان جینایەتی تریان لە کوردستان وەک خزمەت بە ئیسلام و باوەڕی ئیسلامی خوڵقاند، ئەحمەدی موفتی زادە دەیهەویست ببێتە خومەینی سوننی لە کوردستان و بە خۆش باوەڕی بە خومەینی یەکەم گەراکانی بەکرێگیراو بوونی خۆش دەکرد و….هتد،ئا لەم ساتە وەختانەدا مامۆستای گەورە و “شێخ”ی کوردستان،مامۆستا شێخ عیزەددینی حوسەینی ڕایگەیاند:”مزگەوت دەبێ جێی عیبادەت و شەقام شوێنی سیاسەت بێ”.ئەمە یانی جیایی دین لە دەوڵەت و بواری گشتی کۆمەڵگا(جیا کردنەوەی بواری گشتی و خوسوسی )،سێکۆلاریزم،رێز بۆ ڕای تاک،ئازادی و بە گشتی باوەڕ بەوەی ئینسان خۆی سەنتەرە و عەقڵ و فامی لێکدانەوەی شتەکانی هەیە.ئەمە هەمان “تعقّل”و عەقڵگەرایی بوو.

بەڵێ مامۆستا ئاوا بوو.لەم ساتە هەستیار و ئا لەم شەوە تاریکانەدا، بوو بە مۆم و رووناکی بەخشی، نەک تەنیا بوێرانە هاتە ریزی خەڵک ،بەڵکو بوو بە رێبەر و رێنشاندەر و دیفاعی لە مافی یەکسانیی ژن و پیاو،ئازادی ،دێمۆکراسی،سێكۆلاریزم و جیایی دین و دەوڵەت ، لە مافی ڕەوای گەلەکەی ، لە سۆسیالیزم وەک ئالترناتیو و شێوەیەک لە سیستەم و حکومەتی “عادڵ”و عەدالت خوازانە کرد.یەکێک لە بیرمەندە چاکسازیی خوازەکانی دینی ئیسلام بوو.

بە داخەوە ڕەنگبێ هەلومەرجی دژوار و رۆژگاری ئەو کات مەجالی نەدابێ ،زۆرتر بیرۆکە و ڕوانگەکانی خۆی لە سەر بیری پێشکەوتووانە و کۆنترۆڵ و هاوساری دین لە کار و باری گشتی و بەرێوە بردنی کۆمەڵگا و “دەوڵەت”دا بنووسێ.لە بواری سیاسی رێبەرێکی ژیر و وریا و بوێر و خەڵکیی و لە بواری ئایینیش هاوتایە لە گەڵ رێبەرانی بزووتنەوەی چاکسازیی خوازی مەسیحییەت واتە “مارتین لۆتەر”ی ئاڵمانی و” ژان کالون “ی فەرانسەیی.یادی بەرز و بەرێز بێ.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …