دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

ئوروپا لە دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانە

پەرلەمانی ئوروپا رەخنە لە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت‌و پێدەچێت بۆ ئاگادار كردنەوەی دەسەڵاتدارانی تاران وەفدێكی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی ئێران بكات.

ئیلمار برۆک، سەرۆکی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی لە قاهیرەی پایتەختی میسر ڕەخنەی توندی لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرت‌و ئەمەشی وەک پرسێکی جیدی باس لێكرد.

ئاشکرایشی کردووە، هاوینی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانی ئوروپا دەچێتە ئێران و کۆی ئەو ڕەخنانەی کە لەو وڵاتەیان هەیە، بە دەستێوەردانیان لە وڵاتانی ناوچەکەیشەوە، تاوتوو دەکەن.

ئەو شاندەی دەرەوەی پەرلەمانی ئوروپا کە لە نوێنەرانی وڵاتانی (ئەڵمان، ئسپانیا، ئیتالیا، هۆلەند و قێبڕس) پێک هاتووە، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی میسڕ(عەبدولفەتاح سیسی)ـدا دێ، کە تێیدا دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە و چۆنیەتیی پتەوترکردنی پێوەندییەکان لەگەڵیدا خستووەتە بەر باسەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …