بەسیج و ئیتلاعاتی سپای رژیمی ئیسلامی لە شاری ئیلام دەستی کردوە بە بڵاوکردنەوەی تیزر، تراکت و سێ “موستەنەد” بە دژی حیزبە کوردییەکان.
بە پێی هەواڵی “ماف نیوز” لە رۆژانی رابردوو، رێکخراوی بەسیج لە شاری ئیلام، بە دەستووری راستەوخۆی ئیتلاعاتی سپای رژیمی ئیسلامی، دەستی داوەتە بڵاوکردنەوەی تیزر، تراکت و لە سێ “موستەندی” جیاوازدا، حیزبە کوردیەکان بە کافر و دوژمنانی ئیسلام ناو دەبات.
لەم “مستندانە” تێکۆشاون روخسارێکی ناشرین لە ئەحزابی کوردی نیشان بدەن و ئەوان بە کافر و دوژمنانی ئیسلام بە تایبەتی شێعە لە قەڵەم بدەن و لەم رێگاوە هەول دەدەن هەستی خەڵکی ناوچەکە بە دژی حیزبە کوردیەکان بوروژێنن بۆ ئەوەی لاوان روو لە حیزبەکانی خۆیان نەکەن.
جێگەی ئاماژەیە کە دوای ئەوەی لاوانی شارە کوردیەکان بە تایبەتی ئیلام و کرماشان پێوەندییان چڕ و پریان بە حیزبە کوردیەکانەوە گرتوە، رژیمی ئیسلامی ترسی لێ نیشتوە و هەر بۆیە دەستی داوەتە ئەم کارە و بە شێوەیەکی گشتی خەرێکی پروپاگەندەن بە دژی حیزبە کوردی.