كۆبوونەوەی ناڕەزایی شۆفیری تاكسییەكان لە سنە

ژمارەیەك لە شۆفێرانی ئۆتۆمبیلی مسافركەشی لەشاری سنە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە بڕیارێكی رێكخراوی تاكسیڕانی لەبەردەم پارێزگای ئەو شارەدا كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەكە رۆژی پێنجشەممە 15ی رێبەندان روویدا‌و شۆفێرانی ناڕازی خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی هاتوچو‌و رێكخراوی تاكسیڕانی شاری سنە بوون.

بەپێی بڕیارەكە هەر شۆفێرێك مسافركەشی بكات، جریمەی نەقدی دەكرێن. شۆفێرانی ناڕازی لەو كۆبوونەوەیەدا رایانگەیاند كە بە لەبەرچاوگرتنی بێكاری‌و نەبوونی هیچ دەرفەتی كاركردن كە بتوانن پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی خۆیان‌و خێزانەكانیان دابین بكەن، ناچارن موسافركەشی بكەن، چونكە ئەوە تاكە سەرچاوەی داهاتیانە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …