رۆژی یەكشەممەی رابردوو 10ی رێبەندان هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیتلاعات لاوێكی سنەییان بەناوی خەبات دێهدار دەستگیركرد.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە ئەو لاوە بە چ تاوانێك دەستگیركراوەو سەرەڕای سەردانی بنەماڵەكەی بۆ ناوەندە ئەمنییەكان تا ئێستا شوێنی دەستبەسەركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.