هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

یادی مامۆستا شێخ عێزەدین دەكرێتەوە

لەپێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ عێزەدینی حسەینی، سمینارێك لە وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بانگەوازێك، سمینارەكە لە رۆژی 14/2/2016 لە ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوید بەڕێوەدەچێت.

لە بانگەوازی سمینارەكەدا هاتووە: لە پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عێزەدینی حوسەینی (٢٠١١-١٩٢٢) سێمینارێك بۆ یادکردنەوە و ڕێزلێنان لە مامۆستای بەڕێز بەڕێوە دەچێت. لەم ڕێوڕەسمەدا چەند کەسایەتی پسپٶڕ و شارەزا لە بوارەکانی مێژوو، سیاسەت و ڕۆژنامەوانیدا قسەوباسی خۆیان لەسەر خەباتی شێلگیرانەی مامۆستا بۆ ئازادی و یەکسانی پێشکەش دەکەن.

هەروەها تیشك دەخەنە سەر بیری سیاسی و فەلسەفی مامۆستا سەبارەت بە دین هەر لە سەرەتای ساڵانی خەبات لە کۆمەڵەی ژ.ك تا کۆماری کوردستان لە مەهاباد و خەباتی سیاسی مامۆستا بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بەدرێژایی ساڵانی ١٩٦٠ – ١٩٥٠، هەتا دەگاتە شۆڕشی جەماوەری گەلی کوردستان و ڕۆڵی ڕیبەرایەتی کردنی مامۆستا لە ساڵی ١٩٧٩دا دژ بە حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران.

بەشێکی دیکەی سێمینارەکە ئاماژە دەکات بە پەیوەندی مامۆستا لەگەڵ هەر چوارپارچەی کوردستان و هەوڵدانی بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …