دوو مانگنامەی “فرصت برابر، و جوتیاران” لەلایەن ئیدارەی ئیرشادەوە داخران.
مانگنامەی “فرصت برابر” و مانگنامەی “جوتیاران” لەلایەن ئیدارەی ئیرشادەوە داخران و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بیانووی داخستنی ئەم مانگنامانە نادیارە.
بە وتەی “رەزازادە” سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری بۆکان رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی28/1/2016 رایگەیاند لە نامەێکدا کە بۆ ئەو ئیدارە ناردراوە تەنها رایانگەیاندوە کە ئەم دوو مانبنامە ئیجازەی چاپ و بڵاوکردنەوەیان لێسەندراوەتەوە و ئیجازەی بڵاوکردنەوەیان نییە.
جێگەی ئاماژەیە کە هۆکاری داخستنی ئەم دوو گۆڤارە نادیارە و بەرپرسان هیچ روونکردنەوەێکیان لەمبارەوە نەداوە.