حامید موزەفەری” خاوەنی (چایخانە امروز) لەشاری رەوانسەر لەلایەن هێزە ئینتیزامییەكانەوە تەقەی لێدەكرێتو دەست بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
رۆژی رابردوو رێکەوتی 27/1/2016 دەیان کەس بە هۆی ناڕزایەتی دەربرین لە بەردەم فەرمانداری شاری رەوانسەر کۆبوونەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست چەن کەس دەستبەسەر کراون کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوی کەس لە گیراوەکان ئاشکرا نەکراوە.
جێگەی ئاماژەیە باوکی “تاهیر موزەفەری” باوکی “حامید” لە پارێزگای کرماشان سکالای لە دژی پولیس کردوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکە بە ناوی “قەیسوندی” دەستگیر نەکراوە.