ئێوارە خوانەکەی نێوان “حەسەن رۆحانی” و “فرانسوا ئۆلاند” بە هۆی ئەوەی وڵاتی فەرنسە ئامادە نەبوو خواردنەوە کحولیەکان لە لیستی خواردنەکان بسرێتەوە، هەڵوەشایەوە.
“حەسەن رۆحانی” کە ئێستا لە فەرەنسەیە، بریارە لەگەڵ “لۆران فابیۆس و مانوێل ڤاڵس” کۆ بێتەوە و وا بریار بوو “حەسەن رۆحانی” بەشداری لە ئێوارە خوانێک کە بۆی سازدرابوو بکات، بەڵام بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێران پێداگرییان لەسەر خواردنی حەلال کردوە و لایەنی فەرەنسیش هیچ گوێیەکی بەو داواکاریەیان نەداوەتەوە و هەر بەو هۆیەوە ئێوارە خوانەکە هەڵوەشاوەتەوە.