وانەی مێژوو / یۆسف ئەردەڵان

بە بۆنەی بیرەوەری دووی ڕێبەندان، نووسەری ئەم بابەتە نووسراوەێیکی بە ناو”رمزگرامی‌داشت دوم بهمن” لە ٢٩ بەفرانباری١٣٨٩ هتاوی رێکەوتی ١٩\١\٢٠١١زاینی بڵاو کردەوە. ئێستە ویستویە دیسانەوە لە سەر بنەمای ئەو نووسراوە ئەم بابەتە بڵاو بکەمەوە، مەبەست لە بڵاو کردنەوی دووبارە ئەوەیە کە لەو نووسراوە ئاماژە بە دوو خاڵی گرینگ کرابوو کە هێشتا لە ئارادایە:

١ – کۆتای هاتن بە یاخی بوون عەشایری لە ژێر ناوی کوردایەتی.

٢- دەسپێکی خەباتی سیاسی بە فۆرمی حیزبی، مەدەنی و لائیک لە کوردستان (ڕۆژهەڵات).

چەند سالە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توشی کۆمەلێک ئاڵ وگۆری سیاسی و ئاژاوە و قەیرانی سامناکی دیپلۆماتیکە.

ئیمساڵ شێست وهەشتمین ساڵوەگەڕی جمهوری کوردستانە لە مەهاباد، بڕێک بۆچوون و ئیدعاهاێیک، هاتوەتە ئاراوە کە گوایا لە مێژوو وانە وەرگیراوه! کە سرنج ڕاکێشن و جێ خۆیەتی کە پێداچوونەوەیان پێدا بکرێتەوە.

رەنگە “جۆرج بۆردۆ” لێکۆلێنەری مێژووی فەرانسەوی، زۆر بە هەڵە نەبێ کە دەڵێت:” …هەموو ئەو ئەفسانانە، کە بنچینەی هەستی نەتەوایەتی پێک دێنن بێ پایە نین، ساز کردنی ئەم چیرۆکانە نە تەنیا ئەبێ بە هۆی پێکەوە نووسانی جەماوەر بەڵکوو قۆدووسیەتێکیش ئدات بە دابین کردنی قۆدرەتەی نەتەوەیی.” (ئەنسیکلۆپێدی یونیڤێرسالیس1995)

بە لام لە بار و دۆخی حەسساس ئێستا ئاوڕ دانەوە بە سەر رووداوە واقعیە کان پێویستە و پەنا بردن بە چیرۆک و ئەفسانە رەنگە کوشەندەش بێت.

بڕێک لەو بۆچوونانە، نووسەری ئەم دێڕانەی خستە بیر سەرەتای چیرۆک(رۆمان) ” رۆژهەلاتی بەهەشت” جان شتاینبێک کە بلیمەتێکە لە شۆناسی نەفسی جەماوەر، چیرۆکەکە بە وەسفی دۆڵی “سالیناس” دەس پێ ئەکا کە چۆمێک هەر بەو ناوەوە پێدا تێ‌پەڕئەبێ، بەپێچ و پەنای چۆمەکە هەڵدەڵێ و باسی جوانیەکانی ئەکا، لە گۆڵ و پەپوولە و حەتا قڕبۆقەکانی چەندە بزیو و زیرەکن!…بەڵام لە ئەنجامدا دەڵێ: “…لە ڕاستیدا ئەم چۆمە چۆمێکی بەکەڵک نەبوو، بەڵام تەنها تاقە چۆمێک بوو کە هەمانبوو، بۆیەش هەمیشە فشەمان ئەکرد و ئەمان وت: لە زستانا چەندە بە سام و سارد و پڕ خۆف وخەتەرە! و لە هاوینانا وشکێکی سەیر وسەمەرە ، وشک، وشک. ئەگەر مروڤ لە دۆنیا دا تەنیا شتێکی هەبێ ناچارە لەو بارەیەوە فشە بکات، ڕەنگە هەر چەنە کەم و کەسری هەبێ زێدەتر فشە بکات” (کۆتایی نەقڵ قەوڵ)

ساڵ لە سەر ساڵ تێپەڕ دەبێ و ساڵیادی رووداوە مێژووێیکان دووپات دەبنەوە، هەر چەندە کە سەر چاوەی رووداوە مێژووێیەکە دوور ئەبینەوە، پێواژۆی پێکهاتنی ئەو رووداوە لە بیرئەچیتەوە و وه‌ها قۆدسیەتێک سێبەر ئەخاتە سەر ئەو رووداوە کە زێدەتر وەکوو مۆجزە تێدە بەرچاو تا کردەوی بەشەر.

دووی ڕێبەندان ١٣٢٤هەتاوی (22ژانویە1946زاینی) جۆدا لەم دام ودەستوورە نیە، ڕووداوێکە کە هەڵقۆڵاوی سەر هەڵدانی جەماوەر نەبوو، ئەتوانین بێژین کۆرپەێیک بوو کە فرە زووتر لە کاتی خۆی هاوردیانە دۆنیا.

جەمهورێیکی خۆدمۆختار لە وڵاتێک لە ژیر حۆکمی پادشاهی!، بینراوە کە بنە ماڵەێیکی ئیرسی لە سەیتەرەی جەمهورێیک درێژە بە ژیانی خۆی بدات(شاهزادە نشین مۆناکۆ لە فەرانسە)کە ئەتوانین وەکوو پاشماوەێیکی ڕابردوو، چاوی لێ‌بکەین، بەڵام سەر هەڵدانی جەمهووریەتێکی خۆدمۆختاری دیمۆکراتیک، لە ژێرسەیتەرەی حکومەتێکی بنەماڵەیی‌و دیکتاتۆری، نایاب بوو، بەڵام لەسەر هەموو ئەگەرەکان ئەبینین کە ئەو روو داوە ڕووی دا. ڕەنگە بۆ پێناسە کردن و نیشان دانی جیاوازی خۆیان لە گەڵ جمهووری ئازەر بایجان ئەوناوەیان هەڵبژاردبێ.

چەند ساڵ پێش ئەو ڕووداوە؛ سەرتاسەری ئۆرووپا تووشی شەری عالەمی دووهەم ببوو کە فاشیزمی ئاڵمان دایساندبو. خۆڕاگری کۆمۆنیستەکان چ ئەرتەشی سوور و چ کۆمۆنیستەکانی ئۆرووپای ڕۆژهەڵات، چ لە ڕۆژاوای ئۆروپا، وەکوو بزوتنەوی خۆڕاگری فەرانسە و چ خەباتی دژ بە فاشیزم لە ئیسپانیا، حەماسەت‌هاێیکی بێ وێنە یان بۆ نەجاتی بەشەر لە دەستی هێرشی فاشیزم خۆلقاندبوو، ئەو حەماسەتانە بزوێنەری هەستی مروڤ‌ دۆستی و بەرابەری خوازانەی رووناک‌بیران لە سەراسەری جیهان بوو. ( قەسیدەی هەست بزوێنەری شاعێری پایە بەرز و بە ناوبانگ”قانێع” بۆ فەتح و ئازاد کردنی “برلین” یەک لەو نموونانەیە.

هاو پەیمانان(مۆتەفقین) دژی هیتلەر وڵاتی ئێران بەڕواڵەت بێ لایەن بەڵام لایەنگری ئالمانیان داگیر کرد، بە بێ هیچ بەر پەرچ دانەوەێیک لە لایەن حکوومەتی “قەدەر قۆدرەت!” رەزا شا ، یان “میلەتی یەک گرتوو!”ی ئێرانەوە.

ئەم داگیر کردنە سەهل و هاسانە لە لایکەوە، نیشاندەری کارتۆنی بوونی سۆپای “شەهەنشاهی” بوو لە لاێک ترەوە بێ تەفاوەتی خەڵکی خستە بەر چاو، ئەم ڕووداوە میژووئیە بە روونی دەری خست کە چەندە حکوومەتی ئێران لەمەردم دوورە. بە واتەیێکی تر نە بوونی هەستێکی نەتەوەیی(ئێرانی تاکانە) لە برانبەر هێزی (بێگانە) ئاشکرا بوو. هاو پەێمانان (مۆتەفێقین)، ئێنگلیز لە باشوور و سۆپای ئەرتشی سوور(سۆڤیێت) لە باکوورەوە واردی خاکی ئێران بوون. [ئینگلیزەکان لە خوزستان، شیراز کرمان، هەمەدان، و کرماشان. سۆپای سۆڤیێت خۆەراسان، گێڵان و مازەندەران و ئازەر بایجان نیشتەجێ بوون].

لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران(ئازەربایجان) و بە شێک لەرۆژئاوای ئێران چرۆی پێک هاتنی نەتەوەکانی تۆرک و کورد کە لە دەورانی داپڵۆسانی ئەمپەراتووریەکانی عۆسمانی و قەجەر دەستیان پێ کردبوو،لە گەشە کردن دابوون. (بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکان کە مەنتەقەی مۆکریان تا شنۆ وماکۆ ئەگرێتە بەرکەوتە ژێر دەسەڵاتی سۆپای سۆڤیێت و ئەو گەشە کردنە دەرفەتی خۆپیشان دانی پەیدا کرد، بەڵام لە ناوچەکانی سنە و کرماشان و ئیلام کە لە ژێر سەیتەرەی ئینگلیز دا بوون، ئەم گەشە کردنە سەری هەڵ‌نەدایەوە.

سەر هەڵدانەوەی بزووتنەوی نەتەوایەتی لەم ناوچانە بەروونی ئاشکرای کرد کە کۆشش و تەقالای دەورانی رەزاشا، بۆ پێک‌هێنانی نەتەوێیکی یەک گرتووی “ئیران لە سەر بنەمای زمانی فارسی” شکستی هێناوە و ئەم رووداوە مێژووئیە فرە نەتەویی بوونی ئیرانی ئاشکرا کرد.

بێ دەسەڵاتی هێزی سەرکوت‌گێڕی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی ڕوژاوای ئێران و هەبوونی سۆپای سور، هاسان‌کاریێکی فراونی بۆ هاتوو چووی سیاسی و ئابووری و کۆلتووری بۆ باکوو(ئازەربایجان سۆڤیێت) پێک هێنا بوو، کە ببووە هۆی پەرە سەندنی بیری نوێ دژ بە فاشیزم لە ناو جەماوەردا.

کەسایەتی بەرچاو ویەکێک لە دامەرزێنەرانی کۆمەڵەی ژ.کاف. “بیژن-٢”(مامۆستا عبدالرحمن ذبیحی)لە بڵاڤۆکی “نیشتمان” ژمارە٢ رەزبەری١٣٢٢هتاوی بابەتێک بە ناوئ(ئێمە و مەردم ” ئەنووسێ:

” تۆز و غۆباری تەبلیغاتو پرۆپاغاندای ژەهراوی فاشیستەکان رووی مینای بێ گەردی کوردستانیشی وەکوو زۆر وولاتەکانی گیتی وەها تاریک دا هێنابوو ئێستاش دووایی نەهاتوە.

لە کاتێکدا کە مۆبەلێغەکانی نازی لە عێراق و ئێرانا خەریکی لێڵاوو لۆی کردنی ئاوی هێمنی سیاسەتی ئەم ووڵاتانە بوون گەورەترین پڕوپاغاندیان خراب پیشاندانی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیست بوو. …وەها چووبووە مێشکی دانیشتوانی ئەم ووڵاتانە، کە بە بیستنی ناوی شیوعی(بلشویک) تووڕە دەبوونو نیوچاوانیان تێک ئەنا –دوای هاتنی ئۆردووی سوور(جیش‌الاحمر)بۆ کوردستان رەفتار و آکاری وا باشیان پیشاندا کە ئەم هەموو رەنجی مۆبەلێغەکانی هیتلەر بە باچوو، بەڵام: هێشتا ‌ێندێک مێشکی واهەن دەسخەرۆی ئانتریکات و درۆ و دەلەسەی فاشێستەکانن.

چەند کەس لەم بێ مێشکانە کە کتێبی”دیاری” و ژمارەی یەکەمی نیشتمانیان خوێندبووەو لایەن گری و تەمایۆلی ئێمەیان بە لای حکوومەتی سۆڤیێتدا دیبوو گۆتبوویان ئارمانی کۆمەڵەی ژ.ک. بڵاو کردنەوەی مەسلەک و باوەڕی کۆمۆنیزمە، ئەم قسەیە بێ‌شک لە سەر چاوەی تەبلیغاتی فاشیستەکان ئاو ئەخواتەوە دەنا ئێمە کۆمۆنیست نین، ئەگەر کۆمۆنیستیش بین جیگای هیچ بۆ ئێعترازێک بۆ خەڵک نیە لەم مەوزۆعەدا هەیئەتی مەرکەزی بەیاننامەی رەسمی دەر دەکات.”(کۆتایی نەقل قەوڵ).

ئەو چەن دێرە بار و دۆخی ئەو سەردەمە نیشان ئەدات کە هیچ شوێنەوارێک لە کارخانجات گەورە یان حەتا کارگەی سەناعی بچووکیش لە کوردستان نەبووە، بە واتەێیک بە غەیر کاسب‌کاری، کەمترین شوێنەواری سەرمایەداری هەبوونی نەبوو. لە ناوچەێیکی وەهادا کە هێشتا عەشایەر و شیخەکان دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەریان بە دەستەوە بوو. لەم کەش و هەوایە کۆمەڵەی “ژ.ک.” هاتە دنیا.

لەم دەرفەتە، رۆناک بیرانی جەوان، پڕ لە هەستی مروڤایەتی دەستیان دایە کارێکی شؤڕشگێڕانە، و هەنگاویان هەڵینا بۆ وەدست هێنانی مافی چارەی خۆ نووسینی گەلی کورد، دەستیان کرد بە دامەزراندنی رێکخراوەی مۆدێڕن و شارستانی بە مانای نوێ،(ڕیکخراوی نهێنی بە ناسناوی نهێنی کە ئۆرگانی تەبلیغیان بڵاڤوکی “نیشتمان” بوو). تەمەنی ئەم بزووتنەوە کورت بوو و بە پی مەسڵەحەتی زەمانە(لە سەر پێشنیار و ڕاوێژی حکوومەتی سۆڤیێت) بە تێکدانی کۆمەڵەی ژ.ک، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران وەکوو حیزبێکی بە پێڕەو و پڕۆگرام…، پێک هێنرا.

خاڵی هەرە گرینگی ئەم بزووتنەوە سیاسیە نوێیە لە کوردستانی ئێران لەم تەوەرە بەرچاوە دایە: کۆتایی هاتن بە یاخی گەری عەشایری و تایفی و بنە ماڵەیی لە ژێر ناوی نەتەوەیی دا.

سەرەڕای تەواوی کەم و کووڕیەکانی، وەکوو نەبوونی خوێندەواری شاری کە توانا و زانستی بەڕێۆ بردنی کارو باری ئیداری، یان تەکنێسیەن و ئەندازیار …کە سامان دەری شارستانیەتی نوێ‌بن. لەو بارو دۆخەی کە خەباتی شارستانیەت وەکوو خەباتێکی لائیک(سکولار) هاتە مەیدان، چی تر چارەسەری گرفتی نەتەوەیی لە دەستی ئاغەواتی گوند نشینی شاخەکان نەما. تا ئەو دەمە “کوردایەتی” تێکەڵاوێک بوو لە یاخی‌گەری عەشایری لە ژێر ناوی نەتەوەیی و وەدوای شیخ و پیرە تەرێقەتەکان کەوتن.

ڕەمزی پێشکەوتن و گەشەی خەباتی دیمۆکراتیک بۆ چارە سەری کیشەی نەتەوەیی لەکوردستان، ئەم بزووتنەوە شارستانیەتە لائیکەیە.

دەبینین قازی مۆحەممەدی مۆتەشەرێع، لە خەباتی سیاسی دا بە جل وبەرگی سێڤیل دەردەکەوێ و ئەوانی تریش هەر وا دەکەن.

قسە وباس لە سەر فیر بوون بە شیوەی نوێ تێتە ئاراوە، باسی فێرکردن و پەروەردی ژنان تێتە گۆڕێ، قسەلەسەر بەرابەری ژن وپیاوئەکرێ، و بەشداری ژنان لە سیاسەت، وەکوو خالێکی بنەڕەتی چاوی لێ ئەکرێ.باسی قانوونی کار و حەقی جووتیار دێتە ئاراوە.

ئەم تەکان وهەڵبەزە فێکریە، دەبێ بە داب و نەریتێک کە بە دوای تێکشانی ئەو رووداوە، سەرەای نەبوونی مەدرەسە(دبستان)،منداڵان و گەنجان کە لە مەکتەب فێرە سواد ئەبوون ، پاش کۆتایی خوێندن لە عاستی ملا بوون، ئەگەر بیان ویستبا کاری سیاسی بکەن، لیباسی فەقیانە یان مەلایەتیان دەر دەهێنا و هەر وەکوو شەهرومەندێک خەباتی سیاسیان ئەکرد. لە نیو خەباتکارانی سیاسی، چەپ و کۆمونیستی کوردەواری کەم نین ئەو کەسانەی کە پێش‌ناوی مەلایان هەیە.

هەروەکوو ئاماژەی پێکرا ئەم “رەوشە مەنتقی ولەبارە، کە دەقاو دەق تەبایە لەگەڵ پێواژۆی تەکامۆلی ژیانی سیاسیدا. بوە بە دیاردەی خەباتی دیمۆکراتیک-لائیک،چپ و سوسیالیست لە کوردستان. بە واتەێیکی تر تەنها داوخوازی چارەسەری کیشەی نەتەوایەتی نیە کە درێژەی نەپساوەی خەباتی پێک‌هێناوە، بەڵکوو خەبات بۆ دیاری کردنی مافی چارەی خۆنوسین بە شیوەێیکی لائیک و دێمۆکراتیک ناوەرۆک وهۆی گەشانەوەی ئەم خەباتەیەە.

هەر چەندە لە کوردستان، گەشەی سەنعەت و خزمەت‌گوزاری شاری و …کەمتر بەر چاوە بەڵام ئەبینین کە هیزە خەبات‌گێڕەکانی چەپ و سوسیالیست بڕبڕەی پشتی خەباتی دیموکراتیک لە دژی جەمهووری ئیسلامین، ئەمەش چی‌تر نیە بە غەیر کاردانەوی شکۆداری جودائی دین لە کردەوەی سیاسی . ئەمەیە ئەو رەمزەی کە پاش شەڕی عالەمی دووهەم وەکوو نەریتێکی سیاسی بوو بە کەلتوری بزووتنەوی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد، و جێ خۆیە کە رێزی لە بگیردرێ.

کەم وکووڕی ئەو ڕووداوە مێژوییە، ئەوەندە بوو کە ئەگەر لە بارو دۆخێکی جیهانی ئەو تۆ نە بوایا نەی دەتوانی سەر هەڵبدات. حەتا لە باری سەر بازیشەوە جگە لە لە بیر نەچوان: “میر حاج احمد طاهر”، “مصطفی خوشناو”، “عزت عبدالعزیز” و… کە لە کوردستانی‌عێراق(حیزب هیوا) زانکۆی سەربازیان تێپەڕ کردبوو، کادێری پسپۆر و لێهاتو کە لانیکەم سەرەتای زانکۆیان گۆزراندبێ کەس نەبوو، ئیتر رووناکبیری ئاکادمیک و تئۆریسیەن جێ خویەتی کە هەبوونی نەبوو.

دوو پات کردنەوی بابەتێک لە گوڤار(یان رۆژنامە)ی “کوردستان” ئۆرگانی حیزبی دیمۆوکراتی کوردستان ژمارەی٧٧(پێنج شەممو ٢٤ گەلاوێژ ١٣٢٥ڕیکەوتی15 ئووت1946 ڕەنگ دانەوەیکە لە بارو دۆخی ئەو سەردەمە :

” هەر چەند ڕۆژنامەی کوردستان ڕۆژنامەیەکی حیزبیە و ارگانی حزبی دموکراتی کوردستانە و ئەم مەقالەی ژێرەوەش لە بیری حزب بە دوورە بەڵام بە نیوی آزادی قەڵەم لە ژێرەوە چاپ دەکرێ.

شینی برای کۆچ کردووم

برای خۆشەویستم(م) خوزیە آگات لە دڵی پڕ لە ئێش و دەردی من دە بوو، فرمێسکی خوێنینی منت ئەدیت، ئەو ماتەمەی کە بەجێت هێشتوە هەورێکی تاریکە بە سەر ئاسمانی هیوای ئەو جەوانانە کە[لە] حەقیقەت و ئازادی تێدەگەن. نائۆمیدیەکە بردنی ئاواتمانی تێدایە!

برای خۆشەویستم چلۆن لە بیر دەکەم پار، کاتی شۆڕشی بارزان لە شاری(و) تۆم دیت قەت نەم‌دیتبوی بەڵام لە لایەن یەک لە برایانی کوردی ئێران چەند نیشتمانێکت بۆ بە دیاری هێنابووم.تەماشای بیرو باوەرتم کردی، بۆنی جوانێکی بە هیمەت و دڵ‌پاک و خوێن گەرمیان لێ دەهات، قسەکانت چەند خۆش بوون کە باسی کومەڵە… و پێشەوات بۆ دەکردم دەت گوت:

مزگێنیت دەمێ بەو زوانە آڵای سێ ڕەنگی کورد لە سابڵاغ هەڵ‌دەدرێت و چاوی هەموو کوردێکی پێ روون دەبێتەوە. بەڵی تۆ لە حکومەتی عراق قاچاخ بووی بەڵام ترست نەبوو، دەت گوت: ئەمن پێویستی خۆم بە جێ هێنا با بم‌گرن، ئێعدامم‌بکەن باکم چیە؟ لە شارێکی دووری جنوبی عراق بوی بەڵام کە بیستتان حکومتی کوردستان دامەزراوەلەوێوە هاتی بۆ سابڵاغ. کە چاوم پێت کەوت هیچ ساتێ پێکەنین لێوەکانتی بەجێ نەدەهێشت، لەبەر خۆشی چاوە شینە جوانەکانت دەبریقایەوە دەت گوت: (ووردی)نەمردین و ئاڵای کورد و حکومتی کوردستانمان بە چاوی خۆمان دیت، خوزیا ئەو ئاڵایە ڕەنگینە لە سەر کێوانی ئارارات و کرماشان و سەراس‌سلێمانی و هەموو شارەکانی کوردستانی گەورە دەلەرایەوە. بەڵام داخەکەم ئەو ئارەزوە پیرۆزەت بردەژێرخاک!!

ئەو هەمو ئیحساساتەت هەبو بەڵام کە وەختێ کە وەختێ نووسراوت بۆ لە جز دانەکەت دەرهێنام،سربجم داناوی تەماشام کرد هەشت تومەنت پێ بوو، لێتم پرسی: ئایا لێرە چ‌جۆرە

خزمەتێک داناوە بە کوردستانی بکەی؟ لە وەڵام‌دا گوتت: ئامادەم ببمە پێشمەرگەیەک و لە ڕێگەیئازادی کوردستان بکوژرێم. داوای پێشمەرگیتت کرد بەڵام گویان نەدایی چونکە لەو کارە زۆر شارەزابووی، ویستت بیبە معلم نەخەیر مۆمکین نەبوو چونکە[تا] بێ‌سەواد هەبن کار نادرێتە باسەوادان، داوای ماموریتی تلیفونت‌کرد ئەوەش قال و قیلی هاتە‌سەر.

لە سەر ئەو هەمو نائۆمیدیە جارێکی ڕوو گرژیم لە تۆ نە دیت.

تا ئەو ڕۆژە کە لەسەر خیابان دوو کولێرەی رەقم بە دەستەت دیت، دەرکم کرد کە حالت چلۆنە بەڵام داخی گرانم یەک حەفتە بوو باخەڵیمن چاوی بە پەناباتێک نە کەوتبوو.

لێم پرسی کاریان نەدایی ئاهێکی سەردت هەڵ‌کێشا و گوتت: وا دەزانم کارم نادەنێ تەنیا هەر تەفرەدانە وا تێ دەگەن ئەمن داوای پادشاییان لێدەکەم، کە دەڵێم کارێکم دەنێ.

چوارڕۆژی پێ چوو وون بووی ئیوارەر پێنجەم لە دوورەوە چاوم پێت کەوت دارێکت بە دەستەوە بوو، بەپشت کوڕی لە ڕێگای دەڕویشتی، ڕەنگە سوورەکەت وەک لیمۆی زەردی لی هاتبو، قسەیەکت دەکرد و دوو هەناسەت دەخواردەوە.

بەڵێ، لە بەر برسیەتی، لەبەر نائۆمێدی، لەبەر بێ نوێنی و پیسی تووشیتیفوس و تیفوئید)بە جوتە ببوی. هەر ئەوەم پێکرا کە دڵت بدەمەوە وپێت بڵێم براگیان نائۆمێد مە بە، عزم و ثباتت ببێ بەئاوات دەگەی، چوار ڕۆژ وون بووبەڵام ئەو وون بونەت لە من ئەبەدی بوو، جارێکی دیکە چاوم پێت نەکەوتەوە، لە تەمەنی بیست‌ساڵیدو، بە بێکەسی وبە بێ دەرەتان، دوور لە باب ودایک خزم و کەس چویەژێرگڕی تەنگ و تاریک، حسرتی بیست ساڵیت بردە ناو دڵی خاک. چرای بەختت کوژاوە. هەزار ویەک ئاواتت لە دڵی‌دا بو بەڵام بە ناکامی ڕوێشتی، خۆت بۆ ژیانی کامرانیهەڵ گرتبو بەڵام داری هیوات بەری نەدا پاسی چوار ڕۆژ امری وەظیفت دەرچو، بەڵام پاشی باران کەپەنکمان بۆ دەهێنن. برای خۆشەویستم(م) تەنیا ئەتۆ لە برسان نەمردووی، بەشکوو هەزارانی وەکوو تۆ لە کە ساسی و ناچاری لە ڕێگەی ئازادی فەوتان، گەلێکیش ڕێگای تۆیان لەبەرە زستان دانێ گەلێک میوانی هاودەردت دەگەنێ ئەتۆ کەوشت هەبوو جلگی جوانت لەبەر بوو بەڵام دەبێ بزانی ئەوانەی کە زستان دەت‌گەنێ ڕووت و قوتی بەڵام داخم ئەو داخە کەلە کاتی مردنت‌دا لە کنت نەبووم، بەڵام بەو چەند شعرە دڵت تەسکین دەدەم:

هەتا بمێنێ کۆنە‌‌پەرەستی کورد رزگارنابێ لە دەردی پەستی

هەتا بمێنێ خوین مژ ونەزان کورد رزگار نابێ لە دەست بێگانان

هەتا کار بەدەست ڕەوشتیان وابێ کوردستان دەبێ هەر بەرەڵابێ

هەتا نەفەوتێ سەرمایەداری میللت بەد بختە نابێ رزگاری

برات : ووردی ”

(کۆتایی بابەتەکە)

پاش گەڕانەوی ئەرتەشی سوور بۆ سۆڤیێت، جەمهووری کوردستان کە بە هەر هۆیەک چاوی لێ بکرێت، کزتر و لاوازتر بوو لە حکومەتی فیرقەی دیمۆکرات لە ئازەربایجان(تەورێز)، چ لە بار سەربازی و ئیداری، چ لە بار تەنزیماتی حیزبی و فەرمانبەرانی پسپۆر کە شیاوی بەڕیو بردنی سیستەمی نوی بێت. لە هەموان گرینگ تر حکومەتی ئازەربایجان توانیبووی پارلەمانی هەڵبژێردراو دابمەزرێنێ و هەر وەها جاکسازی و دابەش کردنی زەوی وزار بکات، کە کوردستان ئەو قۆناخە گرینگانە تێپەر نەکردبوو. بە هەر جەهەت ئەو دوو جەمهووریە کە لە بارو دۆخێکی جیهانی لەبار، سەریان هەڵدابووەوە، نەیان توانی لە سەر پێ خۆیان ڕابوەستن، و هەبوونیان بەسرابووەوە بە ماننەوەی سۆپای سوور لە خاک ئێران، بە واتەێیکی تر پاشکۆی سۆپای سوور بوون. هەر وەها کە بینیمان لە هەل ومەرجی ئەو سەردەمە بە کشانەوەی سۆپای سۆڤیەیت کۆتایان پێ‌هات. بەداخەوە ئەو دوو بزووتنەوە نەیان توانی خۆڕاگر بن و وەکوو شکۆفە‌هاێیک کە لە کەش و هەوای تایبەتی زستانا ئەشکۆفنەوە بەڵام تاقەتی هاتنەوەی سەرمایان نیە وابوون. جار وایە درەختەکەش بێ سەمەر دەبێ، مۆهیم لیرە ئەوەیە کە درەخت بۆ شکۆفەدان هەبێت کە هەبوو، وماوەتەوە.

هەر وەها کە ئاماژەی پێکرا کاردانەوەی ئەو ڕووداوە بووبە هۆی ئەوەکە لە کوردستان سەرهەڵدانە پرژ و بڵاوەکان (جارو باریش تێکەڵاو لە گەڵ یاخی گەری عەشایری)کە سەرەتا ی هەنگاوەکانی پێش بزووتنەوی نەتەوایەتین کەوتە سەر رێبازی نوێ و لەوە بەدواوە بە فەرمێکی سازمان دراو بە پێرەو بەرنامەێیکی دیاری کراوی دێمۆکراتیک، لەوانە چارەسەری کێشەی نەتەوایەتی بە فەرمی عیلمانی هاتە ئاراوە. واتە خەباتی رێکخراوی شارستانی.

هاتنەوەی هێزی حکوومەتی ناوەند(مرکزی) شەپۆلێک لە نا ئۆمێدی، وترسی پێک هێنا بوو.

ئاغەی (صارم الدین صادق وەزیری) لە بەشێک لە بیرەوەرێکانی دا(پەرتۆکی”دفاع از دو چهرە برجستە جنبش ملی کرد” لاپەڕی٤٩) لە ژێرسەر دێڕی “تجدید فعالیت حزب دمکرات کردستان” دەڵێت:

” لە بەهاری یان هاوینی ١٣٢٦ بوو، ڕۆژێک هاوڕیان رەحیم‌سۆڵتانیان و ڕەحیم خەڕازی هاتن بۆ ماڵی ئێمە پاش چاک وخۆشی وتیان : پاش هەڵدێرانی جمهووری مەهاباد و لە سیدارە درانی رێبەران و دەس‌بەسەر کردنی کەسایەتیەکانی‌تری هەڵسووڕاوی حیزب، ئێمە تاقمەێیک لە گەنجانی مەهاباتی کە پێشینەی هەڵسووڕانی سیاسیمان بوە کۆ ببوینەوە و هاتینە سەر ئەوەی کە دیسانەوە حیزب ریکبخەینەوە و نەهێڵین کە خەلک لەوە نا ۆمێد و سەرلێشیواوبن…

قەولم پێ‌دان کە لە تەنیشتیان بم و هەر هاوکارێیک و یارمەتێیک درێغ نەکەم. ڕەنگە دوو یان سێ حەفتە یان مانگێ لەم دیدارە تێپەڕی بوو، کە جارێکی تر پێکەوە هاتنە لام و وتیان ئێمە نامەێیکمان بۆ ژنڕالیسم استالین نووسیوە و لە جەنابیان کسب ایجازەمان کردوە کە تشکیلاتی حیزبی دیمۆکرات بخەینەوەڕێ، ئەمانەوێ ئەم نامەیە بۆ کەسب ئیجازە بەڕێ کەین…” (کۆتایی نەقل – قەوڵ)

لە بیر بردنەوەی ئەو کەم و کووڕیانە ڕێ گرە لە وانە وەر گرتن لە مێژوو.

ئاماژە کردن بەو خاڵانە بەو مەبەستەیە کە لە باروو دۆخی ئەو ڕۆی کوردستان، کەس یان کەسانێک، دعایەی وانە وەرگرتن لە و روو داوانەیان هەیە، بە بێ ئەوەی دیاری بکەن چ وانەێیک یان حەتا سەردێڕی وانەکە دیاری بکەن!.

ئەگەر قەول وایە لە مێژوو وانە وەر بگیردرێت، لانی کەم دەبێ باسی بارو دۆخی پێک هاتنی کارەساتەکان، پێواژۆی پێک هاتن و ئەنجامەکەی لە کاتی خۆێ‌دا هەر وەکوو چۆن بووە، بخرینە بەرچاو، خالە پۆزیتیڤەکانی(لە بارەکان) بە دەستەوە بگیردرێت و لە دووپات کردنەوەی خالە نالەبارە کان دووری بکرێت.

مەخابن، لەم دەورانە یەک لایەنەی جیهانیەدا نە تەنها لە کوردستان کە لە جیهاندا بایەخە مرۆڤایەتیەکان، پێچەوانە بوونەتەوە، و غۆبارێکی ڕەش کیشراوتە سەر بایخە شۆڕشگێرانە و سوسیالیستیەکاندا. بیرۆکەی نئولیبرالیسم، بیرو باوەری تەکامۆل و ئاسایشی مروڤ وجەماوەری لە بەرانبەر بەرجەوەندی تاکە کەس ئەویش بە شێوەیێکی لیبراڵی خستوەتە بەر گۆمان.

سەرە ڕای هەر تێڕوانین یان تەوسیفێک کە لە تەوەری”نەتەوە”بکرێت، نەتەوەێیک بە ناوی نەتەوەی کورد بوونی هەیە و بوەتە واقعیەتێکی بەرچاو. و هەر بۆیەش چارەسەری کیشەی نەتەوایەتی لە ئارادایە. ئەم هێزە بێلقوە بریتیە لە:

١ – هەستی کورد بوون و بە مانای هەستی داواکاری بە ڕیۆ بردنی ئەرکی کۆمەڵایەتی “دیاری کردنی چارەی خۆ نوسین” .

ئەم هەستە بنەمای خەباتێکە بۆ سڕێنەوەی چەوسانەوەی نەتەوەی کورد ە کە لە لایەن حکوومەتە شوینیستە کانەوە بەسەر کورد دا داسەپێنراوە. هەر بۆیەش دەر دەکەوێ کە هەستی نەتەوەیی لە کوردستان بەرپەرچ دانەوەی هەستی خۆ بەزل زان و فاشیستی حکوومەتی ئێرانە.

٢ – هەبوونی ئەحزاب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنیە کان بەشداری خەڵک لەو ڕێکخراوانە نیشاندەری ئامادە بوونی خەڵکە بۆ بەدەستەوە گرتنی چارە نووسی خۆیان، بە شێوە ورەوشتی سەردەم و دابین کردنی دیموکراسی.

٣ – بەشداری بەر بلاوی خەڵک (هەر چین و توێژێکی چەوساوە بە بیر و روانگای خۆیەوە) لە دەرفەتە جۆراوجۆرەکان، وەک مانگرتنی گشتی لە دژی ئیعدام، دەر بڕینی ناڕەزایەتی های کرێکاران بە فرمی سەندیکایی، ڕێکخراوانی ژنان، ڕیکخراوەکانی پاراستنی ژینگە، ڕیز گرتن لە ڕۆژانی دیار وەکوو یەکی ئەیار(١١ گوڵان – اریبهشت) یان هەشتی مارس(١٧رەشەمە – اسفند) و…هتد (بەختەوەرانە لە ساڵی ڕابردوودا2015چڕوی سەرهەڵدانوە دیمۆکراتیکەکان کە لە کوردستان ئاماژەی پێکرا لە شوێنەکانی تری ئێران بەر چاون کە بێگۆمان یاریدەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە کوردستانن). ئەو خاڵانە دیاردەهایێک ئەخاتە بەر چاو کە نیشاندەری ئەوەیە کە مردمانێک، ئاگادار لە هویەتی خۆیان، داواکاری بە دەستەوە گرتنی بەرێو بردنی ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیانن.

ئەم تەوەرە سیاسیە، کە هەڵگری وزەێیکی دەروونی جەماوەری کاریگەرە، سرنجی هیزی دەولەتی ناوەند، یان بیانی بۆ خۆی ڕائەکێشی، هەر لایەنێک بە پێ ویست و قازانجی خۆیان ئەیانەوێ کەڵک لەم بارو دۆخە وەربگرن.

٤ – دەس‌ تێوەردانی هێزی بیانی:

جگە لەو خاڵانە کە ئاماژەی پێکرا، کوردستان ناوچەیێکە لە ناوبەری وڵاتانی تۆرکیا، ئێران، عێراق و سووریا، چارەنووسی سیاسی ئەم ناوچەیە گرێ دراوە بە ئاڵوگۆڕی سیاسی لەو وڵاتانە، ئەو وڵاتانەش بۆخۆیان بەشێکن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گۆڕەپانی مل‌ملانێ پڕ لە ئاژاوەی زل هیزە کانە(ئەمریکا، ئۆرووپا، ڕووسیا وچین)، هەر بۆیەش دەستێوەردانی بیانی وەکوو تەوەرێکی ئاسایی چاوی لێ ئەکرێ.

ئەوەجەی بە دووپات کردنەوە نیە کە خەبات بۆ چارەسەری کێشەی نەتەویی کورد لە هەر کام لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق وسوریە راستەو خۆ کاریگەری هەیە لە سەر بەشەکانی تر، بەڵام بۆ درێژەدان بە بابەتەکە جەخت ئەخەمە سەر بەشی ئێرانی کوردستان، چوونکی بابەتەکە لەسەر بانگەشەی دەرس وەرگرتن لە وانەی مێژوو لەم ناوچەوە دەست پێکرا. لە کوردستانی ڕوژهەڵات، پاشتێکچوونی جەمهووری کردستان لە مەهاباد ٢١سەرماوەزی ١٣٢٥(12 دێسامبر1946) بۆ ساڵهایێک بزوتنەویێکی جەماوەری بەرچاو ڕووی نەدا.

لە ساڵانی ١٣٣٩ – ٤٠ هەتاوی ڕێکەوتی١٩٥٨ زاینی، بە هۆی کودەتای عەبدۆلکەیم قاسم و هەرەس هێنانی سیستەمی پاشایەتی لە عێراق، باڵی چەپی حیزبی دیمۆکراتی عێراق حیزبی دیموکرات بە هیمەت کەسایەتی چەپ و سوسیالیست وەک لەبیر نەچوو “برایم ئەحمەد” بووژایەوە و بە داوخوازی ئەوان مەلا مصطفی بارزانی گەڕایەوە بۆ عیراق و بوو بە سەرۆکی فەخری حیزبی دیموکرات، حکوومەتی ئێران بۆ پاڵپستی مەلا مسەفا لە بە پلانی داڕێژڕاوی ساواک کار ئاسانی‌هایێکی پێک هێنا بۆ یارمەتی دان بە مەلامسەفا، لەم بارو دۆخە کەسانێک پیان وابوو کە هەلێکی لەبار رەخساوە، ویستیان حیزبی دیمۆکرات کوردستان ئێران ڕێکبخەنەوە بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە هۆی نفووزی ساواک بێ ئاکام مایەوە و زیاتر لە سێ‌سەدکەس گیران و کەسانێکیش ڕویشتن بۆ عێراق.

لە ساڵانی ١٣٤٦ -٤٧ (1967- 68)(کۆمیتەی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران)لە ژێر کارکرد، یان بەلە بەرچاوگرتن مۆدێلی دابڕانی (سازمان انقلابی حزب تودەئێران) لە حیزبی توودە، پێک هات. لە بەر ئەوەی کە هیچ نووسراوەیێکی ڕاستەوخۆ لەم بزووتنەوە چەپی ڕادیکاڵە بەجێ نەماوە ناکرێت بە وردی مەیدانی فکری وان بێتە دیاری کردن، بەڵام ئەوەی کە دیارە لە بەرانبە بیروباوەڕی باڵی ڕاست زاڵ بەسەر پاشماوەی حیزبی دیموکرات کە تەسلیمی مەلا مسەفا ببون ، لە حیزبی دیموکرات دابڕان، و لە ژێر کارکردی بیروباوەڕی مائوتسەتونگ، خەباتی چەک‌دارانەیان دەس پێ کرد. بە سەبەب‌های جۆراوجۆر(شایان باس ولێکۆڵینەوەیە) ئەم بزووتنەوە شکستی هێنا. یەکێک لە هۆیە سەرەکیە کانی ئەو شکستە، دژایەتی مەلامسەفابارزانی بوو کە بەتەواوی بەستراوە بە سیاسەتی حکوومەتی ئێران بوو. مەلامسەفابارزانی بی پەردە پۆشی ڕای‌گەیاندبوو کە دژی کۆمۆنیسم و چەپە، تەنانەت یەکێ لە رێبەرانی ئەم بزووتنوەی(لەبیر نەچوو سۆلەیمانی مۆعینی) دەس‌بەسەر کرد و تەرمە پیرۆزەکەی ڕادەستی ساواکی ئێران کردەوە. خەبات‌کارانی ئەم بزووتنەوە توانیان بۆ ماوی ١٨مانگ لەبەشێ لەکوردستانی ئێران(پیرانشهر،مهاباد، سردشت و بانە)،خۆیان حەشار بدەن، ئەم حەرەکەتە دابڕانێک بوو لە حیزبی دیمۆکرات کوردستان ئێران،(هەر وەها کە ئاماژەی پێکرا وەکوو دابڕانی سازمان انقلابی لە حزب تودە)، بە ڕای نووسەری ئەم بابەتە، ناکرێ ئەم حەرەکەتە بە داب و نەریتی حیزب دیموکراتی کوردستانی ئێران دابنێردرێ، بە پێچەوانە ئەوەی سەلماند کە بیرۆکەی تاکە حیزب بە تەواوی دوایی هاتوە.

بەر خۆدانی ئەو شؤڕشگێڕانە کە لە بەینی دوو هێزی ئێران و بارزانی قەتیس ببوون ئێران(لانی کەم ٣٠ هەزار ژاندارم)و بارزانی بە ١٢٠هزار چەک‌دار. دیمەنێکی قارەمانانەی درۆست کردبوو. شاعێران و نووسەرانێک هەر چەند کەم بەڵام چیرۆک و شێعریان لەو بارەیەوە نووسی . بەڵام بە هۆی نەبوونی ئۆرگانێکی تەبلیغی، هیچ نووسراوە و سەنەدێک لێان بەجێ نەما وهەر بۆیەش ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانی ڕێبازێکی نوێ بۆ درێژەدان بە خەبات بەجێ بهێڵێ. ئەتوانین بێژین ئەم خەباتە چەکداریە لە ساڵی١٣٤٧ دا دوایی هات.

بارو دۆخی خەبات ئەو سەردەمە، پێویستی بە شەپۆلێکی نوێ لە خەباتکارانی وریا و تێگەیشتو بوو. ئەگەرچی بیری گیان بەخت کردوانی ساڵانی١٣٤٦ – ٤٧(1967 – 68)بەرز و بەنرخ ڕادەگیردرا، بەڵام مەحفیل‌هایەک لە جەوانانی خەباتکاری چەپ و ڕادیکاڵ بە ڕوانگایەکی ڕەخنەگرانە لە ڕەوشی چریکی هاتنە مەیدانەوە. ئەو مەحفیلانە لە ئەنجام‌دا نیوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران(کۆمەڵە)یان بە خوەوە گرت.

هاوکات لە گەڵ ڕاپەڕینی ١٣٥٧(1979) ئێران، لە کوردستان بە هۆی هەبوونی فەرهەنگێکی خەباتگێڕانەی بەردەوام(نهێنی) بە دەر لە سەیتەرەی دینی دیسانەوە خەباتێ ئازادیخوازانە سەری هەڵدایەوە، و کۆر و کۆمەلە نهێنە‌کان هاتنە گۆڕەپانی خەباتی ئا شکراوە و چالاکیان دەست‌پێ‌کرد. بە واتەیەکی‌تر، ئەو سەر هەڵدانەوەی کە لە سەراسەری ئێران دەستی پێکردبوو، کەوتە ژێر چەپۆکی نامۆی حکوومەتی دینی، بەڵام هەروا کە ئاماژەی پێکرا شۆڕش لە کوردستان بەردەوام بوو.

بە داخەوە حاکمە کۆنە پەرستەکانی تازەپێگەیشتو، ئەو گەشەکردنەیان پێ تەحەمۆل نەکرا و پاش ماویەکی کورت کەوتە بەر پالاماری حکومەتی جمهووری ئیسلامی. لە گەلاوێژی١٣٥٨ بەم لاوە ئەم خەباتە لە قۆناخی بزوتنەوەی بەرخۆدانی گەڵی کورد(جنبش مقاومت خلق کرد) بە شیوەهای جۆراوجۆر هەر بەردەوامە.

لەم دەورانە سە رە ڕای نە بوونی ئەزموونی خەباتی ئاشکرا، هەستی ڕزگاری خوازانە بە هۆی گۆڕانی بارو دۆخی کۆمەڵایەتیەوە، فریەک لەو قۆناغانەی کە ساڵانی٤٠ زاینی واتە ٢٠ هتاوی، لە سەرەتا بوو ئیستا تێپەر بووە و شارستانیەت و بیرو ڕای گشتی لە پلەیەکی بەرز تر دایە، ئەگەر لە ساڵانی ٤٠ زاینی تازە باس لە ئازادی‌های دیمۆکراتیک یان مافی ژنان هاتبوە ئاراوە، ئێستا ژنان خۆیان لە گۆڕەپانی خەبات‌دا شان بە شانی پیاوان داواکاری مافی مرۆڤایەتی خۆیانن. لەم دەورانە ڕوون و ئاشکرایە بەبێ چارەسەری زەختی نەتەوایەتی کە لە سەر نەتەوەکانی ئێرانە، قسە لە دیمۆکراسی کردن گالتەیە، وهەر وەها روونە دابین کردن مافی نەتەوایەتی بە بێ پێناسەکرنی بەرابەری ژن و پیاو بێ مانایە وەکوو رۆژ ڕوونە ناکرێ باسی دیمۆکراسی بکرێ بە بێ ئەوەی لە مافی ژیانی زێدەتر لە ٨٠لەسەدی کۆمەڵگای کورد کە کرێکار و رەنجبەرن باس بکرێ.

ئەگەر لەسەرەتای ساڵەکانی ٤٠ زاینی هاتنی ئەرتەشی سوور کە بە هۆی کارگیڕی خەباتی دژی فاشیسم ئەرتەشی سوور پێک‌هاتبوو و بوو بە هۆی لاواز بوونی دەسەڵاتی دەولەتی ئێران و نەمانی زەخت لەسەر ژیانی خەڵک، کە دەرەنجامەکەشی هەنگاو هەڵێنان بەرەو خەباتێکی رزگاری خوازانەی نوێ بوو، بەڵام دەبینین لە سەردەمی سەرهەڵدانی شوڕشی دژی پاشایەتی ڕێبەندان(٢٢بهمن١٣٥٧)، شایەتی گەشەکردنی خەباتێکین کە لە قوڵایی کۆمەڵگاوە هەڵقوڵی وزۆربەی جەماوەری کوردەواری بەتایبەت لە شارەکان بە زانست وئاگاداریەک(کەم تافرە) لە بارۆدۆخی ژیانیانەوە بۆ بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی خۆیان هاتبوونە گۆڕەپانی خەباتەوە. لەم بارو دۆخەدایە کە ئاسەوار، یان کارگێڕی هێزی دەرەکی هەبوونی نیە.

تەفاوەت بنەڕەتی کۆمەڵگای پاش‌کەوتووی ئەو سەردەمە(ساڵانی ٢٠ هەتاوی)، لە گەڵ کۆمەڵگای ئەمڕۆ بە روونی دیارە، لەو دەورانە بزتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد کە سەرتاسەری کوردستان بگرێتەبەر نەهاتبوەئاراوە، بەلام ئەمڕۆ پەرەسەندنی بزوتنەوەی “بەرخۆدانی گەلی کورد” یان بە گوێرەی ئەو هێزانە کە بۆ گورینی رەوابت کۆمەڵایەتی تێ‌ئەکۆشن، بزوتنەوەی “شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد” حاشاهەڵنەگرە. ئەم بارو دۆخە بوەبە هۆی دیسانەوە پێک‌هاتنی حیزب و ڕیکخراوی سیاسی، کە نیشان‌دەری تەکامۆلی سیاسیە لە کوردستاندا. نیشانەیەکی تر لە تەکامۆل و پێگەێشتنی سیاسی لەم دەورانەدا ، ناوەرۆک و ویستی ڕێکخراو و حیزبەکانن بە فرمێکی چینایەتی و بۆ جواب‌دانەوە بە پێداوویستیەکانی خەبات خۆیان دەنوێنن.

بەشێک بە مەبەستی بەش‌داری لە حکوومەت زێدەتر بە فەرمێکی دیپلۆماتیک وسازشکارانە وبەشێکی تر بە مەبەستی گۆڕینی هەنجارگەل کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی سیستەمێکی دیمۆکراتیک بە رەوشتی رادیکال هاتوونەتە گۆڕەپانی خەباتەوە.

تەجرۆبە نیشانی دا کە تا ئەو دەمە ی کە بارو دۆخ لەبار بوو سەرە ڕای دژایەتی بەشی سازشکار،رەوشتی ڕادیکال درۆستی خۆی ئەسەلماند و سرنجی بەشی چەوساوەی جەماوەری ڕادەکێشا.

ڕانەهاتن لە گەڵ حکوومەتی دینی، پەرەسەندنی هەستی خۆڕاگری، بوو بە هۆی تاقی‌کردنەوەی تەوەرە جۆراوجورە خەباتە مەدنیەکان وەک: تیکۆشان بۆ دامەزراندنی شورای شارەکان،هە ‌ڵبژاردنی فەرمی بۆ دیاری کردنی شورای شار، پێک‌هاتنی سندیکای کرێکاری، پێکهاتنی کۆڕ و کۆمەڵی مافی ژنان، دەربڕینی ناڕەزامەندی بە شێوەی مان گرتن، کۆچ گەورەی مەریوان، ڕێپێوانی شارەو شار بۆ بەر پەرچ دانەوی کردەوی نەشیاوی حکوومەت، پێک هاتنی دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد(هیئت نمایندگی خلق کرد) و دەرەنجام خۆڕاگری قارەمانانەی شاری سنە(ناسراو بە شەڕی ٢٨ ڕۆژە) نموونەهایەکی بەرچاو لەئەو تاقی‌کردنەوە خەباتەمەدنیانە بوون. هەروەها لە ساڵانی پاش جێگر بوونی حکوومەتی ئیسلامی، و هێرشی بەربڵاو بۆ سەر کوردستان پێک هاتنی بزوتنەوی خۆڕاگری گەلی کورد، خەباتی پێشمەرگایەتی کە داب و نەریتێکی بەرخۆدانی کۆمەڵگای کوردواریە وەکوو خەباتێکی چەک‌دارانە خۆی نواند.

شەڕی حکوومەتەکانی عێراق و ئێران

هێرشی حکوومەتی عیراق بۆ سەر حکوومەتی تازە پێگەیشتووی ئێران، بوو بە هۆی ورووژانی هەستی نەتەوە پەرەستی(ناسیونالیسم)ئێرانی کە بوو بە پاڵپشتی حکوومەتی ئێران، وهۆیەکی سەرەکی بوو لە سەقامگرتنی ئەم حکوومەتە تازەیە.

هێزە‌کانی بەش‌دار لە بزووتنەوەی خۆڕاگری گەلی‌کورد، بەهۆی ساوایی و بێ‌ئەزموونی ڕێکخراوە سیاسیەکان، و نەبوونی ئیمکانات کە جوابدەرەوەی پێداویستیەکانی بەرانبەرکێ لە گەڵ حکوومەتی سەقام گرتووی ئێران بێت، هێزی چەک داری ڕێکخراوە سیاسیەکان خۆیان پێ ڕانەگیرا و مەجبوور بوون، بۆ ڕاگرتنی خۆیان، پاشەکشە بکەن بۆ ئەودیوی سنوور یانێ (کوردستانی عێراق)، بەشێکی زوریش لە خەباتکاران ڕێگای غۆربەتیان گرتە بەر و ئێستا نیشتەجێ وڵاتە بیانەکانن(زێدەتر ئۆروپا). هێزەکانی نیشتەجێ لە هەرێم تووشی ژیانێکی دژوارن بەڵام، دابڕانیان لە خەباتی سیاسی نە بووە. بێ گۆمان دابڕان لە هەڵسو کەوتی راستەوخۆ لە ناو جەماور و مەرج‌هایەک کە پەیوەندی بە بەرژەوندیەکانی حکوومەتی هەرێمە، گەلێک کۆسپیان خستوەتە بەر ڕێگای ئەم حیزب و ڕێکخراوانە و کاردانەوی نێگاتیڤی فرەاوانی بوە لەسەر بەردەوامی خەبات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بوەتە هۆی قەیرانێکی سیاسی، دابڕانەکانی یەک لە دوای یەک حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان، کە بەرهەمی کەم وکۆریە سەرتاییە کۆنەکانن(نا ڕۆشنی تیوریک و لاوازی رێبەرایەتی هەر لە دوای سەرهەڵدانەوە لە سەرەتاوە بە هۆی گەشەی سەرهەڵدانی جەماوەر ئەو کەم و کوریانە دیار نەبوون).

هەڵسانگاندن و رەخنەی جیدی لە هەڵەکان و نرخاندنی خالە پۆزیتیڤەکان، مانای وانە وەرگرتن لە مێژوە. رەخنەی بێ بەزییانە لە هەڵەکان بۆیە زەرورە کە ڕێکخراو یان جەهەتێکی سیاسی- کۆمەڵایەتی بی‌سەلمێنن کە ئەو جەهەتە سیاسی ئیتر نایەوێ تووشی ئەو هەڵانە ببێتەوە و پێوەرێک ئە دا بە دەس جەماوەرەوە کە چاو دیری جەهەت و ڕێکخراوە سیاسیەکەیان بن. دیارە ئەمکارە گرینگە ئەوەجەی بە جەربەزە و هەستێکی ماندوو نەناسانەی شۆڕشگێڕانەیە لە مەڕ ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا بۆ دوو پات نەبوونەوەی کەم وکووریەکان.

لە ڕاستی‌دا ئەگەر سەرهەڵدانەوەی شۆرش لە سەرانسەری کوردستان لە ساڵی ١٣٥٧(1979)دا بە هۆی هەبوونی ڕێکخراوە نهێنیەکان توانای ئەوەی هەبوو کە ئاوا بەرهەمێک پێک بهێنێ، ئەمڕۆ بەهۆی پەرەسەندنی ئامراز وکەرەسە پەیوەندیەکانی گشتی، خەباتی نهێنی بە ڕواڵەت و بەناوەرۆک، ئاڵو گۆڕی فراوانی بەسەردا هاتوە، ڕاگرتنی پەیوەندی نهێنی ڕەوش وتاکتیکی خۆی پەیدا کردوە، بەدوور لە هەرا و هوریای دیپلۆماتیک ! و بەدوور لە پشت بەستن بە هێزی دەرەکی(دەوڵەتانی بیانی) شۆڕشگێرە تێگەیشتوەکانی ئاگادار لە ناوەرۆک و ویستی زۆرینەی گەلی کورد، کە زێدە لە هشتاد لە سەتی کریکار و زەحمەتکیش و پالە ونەداری شارو دێن، ئەتوانن بۆ وەدی هێنانی ئەو پێویستیانە دەورێکی دیاری کراویان بێت. بەدەرلە حیزب و ڕێکخراوەکان کە دەسکەوتی مێژوویی خەباتی ئازادی‌خوازانەیە، ڕۆژنامەوانان، و رووناکبیرانی بەرعۆدە، لەم بوارەدا، پێویستی و دەورێکی بەر چاویان هەیە.

سەرچاوە: هەڵوێست

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …