رێگە لە ڕێوڕەسمی رێزنان لە دوو کەسایەتیی سیاسی و شێعری کوردی “عەباس حەقیقی و موحەممەد نووری” لەلایەن ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی ئێران، لە شاری بۆکان گیرا.
بە پێی هەواڵەکان ئەو رێورەسمە بریار بوو بە هاوکاری چالاکانی ئەدەبی و هونەری شاری بۆکان و هەروەها ئیجازەی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی رژیم بگیردرێت کە لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە چالاکوانانی ئەدەبی و هونەری شاری بۆکان وتراوە ناتوانن ئەو کۆبوونەوە ساز بکەن.
جێگەی ئاماژەیە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار، حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا محەممەد نووری، ناسراو بە عەتریی گڵۆڵانییە.