جان کیری: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات کێشەکانی نە تەنها وڵاتی سوریە بەڵکوو ناوچەکەش قووڵتر دەکات و هەروەها دەشڵێت: داعش لە داهاتوویەکی نزیکدا شکەستی گەورە دەبینێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: تا ئێستا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ دەستپێکردنی وتووێژەکانی تایبەت بە وڵاتی سوریە و هەوڵ دەدەین حکومەتی گواستنەوە لە سوریە دروست بکەین و لە کاتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی “ژێنێف”یش گرۆپی هاوکارانی وڵاتی سوریە پێکەوە کۆ دەبنەوە.