پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

لوبنان: کێلگەیەکی حەشیشی “حەسەن نەسوڵڵا” دوزرایەوە

لە لوبنان و لە ژێر دەسەڵاتی “حیزب‌وڵڵا” و بە سەرۆکایەتی “حەسەن نەسروڵڵا” کە سەر بە رژیمی ئیسلامی ئێرانن، کێڵگەیەکی حەشیش دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵەکان، ئاواره‌کانی سووریە به‌شێکیان له‌ شاری ” ره‌ققه ‌”و ده‌وروبه‌ری خه‌ریکی وه‌رزێڕی‌ بوون و له‌ مه‌زراکانی گه‌نم‌ و لۆکه‌دا کاریان کردوە، بەڵام کاتێک ڕه‌ققه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ دەستی بەسەردا گیرا و بوو به‌ پێته‌ختی “داعش”، ئه‌وان به‌ره‌و لوبنان ڕایان کرد.

 

بە پێی هەواڵەکان ئەو ئاوارانە ئێستا لەو کێلگانە کار دەکەن کە مولکی “حیزب‌وڵڵایە” و بە ئاگاداری “حەسەن نەسروڵڵا” لەو مەزرایانە خەرێکی چاندن  و به‌رهه‌مهێنانی حه‌شیشن ( شادانه‌/ کانابیس).

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی رویترز، چاندن و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر هەمیشە یەکێک بوە لە سەرچاوە دارایەکانی حیزبە ئیسلامییە توندرەوەکان وەکوو “ئەلقاعدە، تالیبان و حیزب‌وڵڵای لوبنان” لە ئەفغانستانەوە تا لوبنان.

 

جێگەی ئاماژەیە ئه‌وان جیا له‌وه‌ی له‌ فرۆش‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ وڵاتانی ڕۆژاوایی مەبەستی خۆیان دەپێکن، به‌ میلیون دۆلاریش داهاتیان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …