ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی نامەیەك ئاراستەی عەلی خامەنەیی دەكات ئەمەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناڕەزایی توندی هەڵسوڕاوانی سیاسیو خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانی لێدەكەوێتەوە.
ئاری محەمەد هەرسین، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نامەیەك ئاراستەی عەلی خامەنەیی دەكاتو پاش پیرۆزبایی لابردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئێران لێی دەپاڕێتەوە كە ئاگایەكی لە باشوری كوردستانیش بێت.
لەبەرامبەردا ژمارەیەكی زۆر لە هەڵسوڕاوانی سیاسیو خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناڕەزایی توندی خۆیان بەو نوسینە نیشانداو پاش ماوەیەك نامەكە لە پەڕەی ئاری هەرسین لابرا.
لەم پەیوەندەدا جەعفەر حامیدی، هەڵسوڕاوی سیاسی بە نوێنەرایەتی كۆمەڵێك تێكۆشەری ناوخۆ نامەیەك ئاراستەی سەركردایەتی پارتیو سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمانی كوردستان دەكات:
بەڕێزو تێکۆشەر سەرکردایەتیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان!
بەڕێز سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پارلیمانی کوردستان!
وێڕای سڵاوی گەرم!
لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتی یەکان ەوە ئاگادار کراینەوە کە ئه ندامێکی پارلیمان؛ لە سەر لیستی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بە ناوی کاک ئاری هەرسین؛ بە دوور لە بیری نەتەوەیی و، بە بێ ئەوە باروودۆخی کوردستانی رٶژهەڵات لە بەر چاوبگرێ. تەنانەت بە بێ ئەوە کە لە لایەن حیزبەکەی یان پارلیمانەوە، ڕاسپێردرابێ، بە شێوەیەکی دوور لە ئەخلاقی سیاسی و، هیزری نەتەوەیی، و بەدوور لە چوارچێوەی ئەرکی پێسپێردراوی لە پاڕلیمان! شاگەشکەبووەو، جامەلۆسکەی لە بەر جەلادیی دەیان ساڵە و رۆژ لە گەڵ رۆژی کورد لە کوردستانیی رۆژهەڵات کردووە!
لە بەر ڕێزی زۆر بۆ پارتیی و، لەبەر ئەوە کە چەندبارە برینی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات نەکولێتەوە، لە هێنانی، ناوەورۆکی نووسینەکەی ناوبراو خۆدەپارێزین!
ئێمە دڵنیاین لەوە کە پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان تژی یە لە ئەندام و کەسایەتیی کورد پەروەر و رۆژهەڵات خۆشەویست و، لە سەرەوەی هەمووانیش، بەرێز سەرۆکی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان جەنابی مەسعود بارزانی تێکۆشەر! لەوەش ئاگادارین کە ئەوەی گوتراوە سیاسەتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان نی یە، هەر بۆیەش نووسراوەکەی پێ لابردرا! ئەم کارە بوو بە مەرهەمێکی باش، پاش خۆێ بە سەربرینداکردنی کاک ئاری هەرسین! بەڵام لە گەڵ ئەوەش دا داوامان ئەوەیە کە لە پارلیمان لێپرسینەوە لە وهەڵوێستە بکرێ و پ دک ش ناوبراو سەزای ڕێکخراوەیی بدا!
ئەگەر هیچ کام لەو عەرزانەی ئێمەش بە موناسیب نازانن لانی کەم بۆخۆی، کاک ئاری هەرسین، داوای لێبوردن لە گەلی کۆردسیتانیی رۆژهەڵات بکا!
بە حورمەتەوە
دڵسۆزتان
جەعفەر حامیدی
بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵێک تێکۆشەری ناوخۆ
بەفرانباری ٢٧١٥ ی کوردی
وێنەی نامەكەی ئاری هەرسین: