فەرماندە باڵاکانی سپای رژیمی ئیسلامی ئێران بە فەرمی بڵاویان کردوەتەوە کە لە 5 وڵاتی ناوچەکەدا 200 هەزار هێزی چەکداریان هەیە.
بە پێی هەواڵەکان، “محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سپای رژیمی ئیسلامی ئێران داوای لە لاوانی ئێران کردوە بەشداری شەڕی حزبوڵڵا و سوریە و یەمەن و عێراق بکەن و ناوبراو وتیشی ئێمە 200 هەزار هێزی چەکداریان لە ناوچەکە هەیە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمین جارە فەرماندەیەکی رژیمی ئیسلامی دان بە بوونی هێزی چەکدار لە وڵاتانی ناوچەکەدا دەنێت و بە فەرمی داوا لە لاوان دەکات بەشداری شەڕ لە ناوچەکە بکەن و هەروەها وتیشی بوونی ئێوە مانەوە و بەهێزکردنی ئێمەیە.