سكرتاریای حیزبی دیموكراتی كوردستان روونكردنەوەیەك لەسەر بەئەنجام نەگەیشتنی یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی دیموكرات بڵاودەكاتەوەو رەخنە لە روونكردنەوەی سكرتاریای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەگرێت.
پێشتر حدكا سەبارەت بە ئەنجامی یەكگرتنەوەی هەردوو باڵی دیموكرات روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە (زیاتر بخوێنەرەوە)، لەكاردانەوەیەكدا سكرتاریای حدك، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە:
دەقی روونكردنەوەكە:
ده‌رباره‌ی “ڕوونکردنه‌وه”یه‌ک
دوای بێئاکاممانهوهی وتووێژه‌کانی دوولایه‌نی دێموکڕات و پاش چه‌ند مانگ بێده‌نگی و بێخه‌به‌ری، ڕۆژی ١٥ی به‌فرانباری ١٣٩٤ (٥ی ژانویه‌ی ٢٠١٦) حدکا به‌ناوی سکرتاریاوه “ڕوونکردنه‌وه”یه‌کی بڵاو کردۆته‌وه که له‌ودا هه‌وڵی داوه ئۆباڵی سه‌رنه‌که‌وتنی وتووێژه‌کان و بێئاکاممانهوهی هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه بخاته ئه‌ستۆی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌ک له هه‌وڵێکی جیددی بۆ چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی نێوان ئه‌م دووحیزبه له‌و “ڕوونکردنه‌وه‌یه”دا به‌دی ناکرێ و به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی زه‌مانی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی له‌و جۆره پرسیارخوڵقێنه، پێویسته بۆ ئاگاداریی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان و تێکڕای خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نین که:
* به‌درێژایی ساڵانی دانیشتن و وتووێژی دوولایه‌نه ئه‌و هاوڕێیانه نه‌ک هه‌ر هیچوه‌خت گه‌ڵاڵه و نه‌خشه‌رێگایه‌کی نووسراوو فۆڕموولهکراویان بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کان نه‌خستۆته به‌ر چاو، به‌ڵکوو له کۆبوونه‌وه دووقۆڵییهکانیشدا به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ باسێکیان له میکانیزمی یه‌کگرتنه‌وه نه‌کردوه و وه‌ختی دانیشتنه‌کانیان پتر به باسی مه‌سایلی لاوه‌کی تێپه‌ڕ کردوه، له حاڵێکدا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به تێگه‌یشتنی ئه‌و ڕاستییه که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پاش هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک چاوه‌ڕێن خه‌به‌ری هه‌وڵه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه ببیسن، نه‌ک بۆچوونی دوولایه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان، -هه‌رچه‌ند ئه‌مانه هه‌موویان له‌جێی خۆیاندا گرنگن- هه‌م پڕۆژه‌ی نووسراوی پێشکه‌ش کردوه و هه‌م پێی له‌سه‌ر باسی میکانیزمه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه داگرتوه.
* ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له “ڕوونکردنه‌وه”که‌دا هاتوون قسه‌یان له‌سه‌ره‌و وه‌ڵامی ڕوونیان له‌لای حیزبی دێموکڕات هه‌یه، به‌وحاڵه هێندێ خاڵی موسبه‌ت له‌و نووسراوه‌دا ده‌بینرێن که ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ش بیانه‌وێ به هه‌ردووک لامان حیزبی دێموکڕاتی ئاینده دروست بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌بن که بۆ گه‌یشتن به نوختهنهزهری هاوبه‌ش و سه‌ره‌نجام به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره‌که که بنیاتنانه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتێکی به‌هێز و یه‌کپارچه‌یه، بێنه به‌رباس و قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردن بۆ به‌ستنی گۆنگره‌ی شازده‌هه‌می خۆیه‌تی، وا به باش ده‌زانێ که به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵبگرێ بۆ دوای کۆنگره، که دڵنیاشه ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی شازده‌یه‌م له‌سه‌ر سیاسه‌تی یهکڕیزیخوازانهی تائێستای حیزب بهردهوامو پێ‌داگر ده‌بێ.
* داوا له تێکڕای تێکۆشه‌رانی دێموکڕات ده‌که‌ین له هه‌موو جێگایه‌ک و به‌تایبه‌تی له فه‌زای مه‌جازیدا خۆیان له هه‌ر کارێک که فه‌زای تێکگه‌یشتن و پێکگه‌یشتن بشێوێنێ بپارێزن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی لایه‌نی به‌رامبه‌ریش شتی ده‌مارگرژانه‌یان بڵاو کرده‌وه، هاوڕێیانی کادرو ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خۆ له وه‌ڵامدانه‌وه ببوێرن. ئه‌رکی هه‌مووان خوڵقاندنی فه‌زای سالم و پێوه‌ندیی سالمهو ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵ و تواناکان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لی کورد زه‌خیره بکرێن.
سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
٢٠/١٠/١٣٩٤ (٠١/١٠/ ٢٠١٦