سەرما و سۆلە بوە هۆی ئەوەی کە 50 گورگ هێرشی بکەنە سەر شاری تیکاب و ترس و دڵەڕاوکێ بخەنە ناو دڵی شارۆمەندانی ئەو شارەوە.
بە پێی هەواڵەکان، سەرما و نەبوونی خوراک ئەو گەلە گورگەی ناچار کردوە لە شاخەکانەوە بێنە خوارەوە و لە دامێنی شاخەکان و لە ناو باخ و نزیک چەمی شاری تیکاب و لە گەرەکی “فەرزانە” بمێننەوە، هەر ئەمەش بوەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی ئەو شارە.
جێگەی ئاماژەیە شاری تیکاب یەکێکە لە ساردترین شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەر ئەمەش وای کردوە کە بوونەوەرەکان نەتوانن لە شاخەکان بمێننەوە و بێنە ناو ئاوایی یان نزیک شارەکان بمێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن.