پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

مانگرتنی خوێندکارانی نەوت

کۆبوونەوە و مانگرتن لە خواردنی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی پارێزگای “خوزستان چوە ناو پەنجەمین رۆژی خۆیەوە.

 

بە پێی هەواڵەکان ئەم ناڕەزایەتییانە دوابەدوای وتەکانی “کەریم سەلحشور، جێگری هێزی مرۆیی وەزیری نەوت هاتوەتە ئاراوە.

 

ناوبراو وتوویەتی هیچ پەیمانێکی سەبارەت بە دامەزراندنی خوێندکارانی بواری نەوت نەداوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە “دەفتەرچەی هەڵبژاردنی رشتە” هاتووە دەرچوانی زانکۆکانی نەوت لە وەزارەتی نەوتدا دادەمەزرێن.

 

بە پێی وتەی خوێندکاران تا چارەسەری کێشەکانیان واز لە مانگرتنەکەیان ناهێنن و بەشداری تاقیکردنەوەکان ناکەین و ئەمڕۆ پەنجەمین رۆژە کە خوێندکاران مانیان لە خواردن گرتوە.

جێگەی ئاماژەیە کە لە مانگی جۆزەرداندا، وەزیری نەوتی رژیمی ئیسلامی وتبووی هەر جۆرە دامەزراندنێکی نوێی قەدەخەیە کە ئەم کردەوە دژکردەوەی خوێندکارانی بە دواوە بوو.وە.

کرێکارانی رەسمی شرکەتی نەتەوەیی نەوتی ئێرانیش لە شاری “ماهشەهر و عەسەلویە” بە ناڕزایەتی سەبارەت بەم پرسە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەوە دەستیان داوەتە مانگرتن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …