“فەرزاد مورادی نیا” چالاکی کرێکاری کورد دوای راگوازتنی بۆ نەخۆشخانەی “توحید”ی شاری سنە و دوای “عەمەلیاتی جەراحی” بە دەستبەند گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پێی هەواڵەکان “فەرزاد مورادی نیا” چالاکی کرێکاری و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی رۆژی پەێنجشەممە رێکەوتی 7/1/2016 لە نەخۆشخانەی تەوحید بە هۆی نەخۆشییەوە “عەملیاتی جەراحی” ۆ ئەنجام درا.
بەرپرسانی ئەمنیەتی و دادگای ئینقلابی رژیمی ئیسلامی بە ئاگاداربوون لە دۆخی نالەباری ئەم چالاکە کرێکارییە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبە کوردیەکانی دژ بە رژیمی ئیسلامی و پڕوپاگەندە بە دژی نیزام بە 3 سال زیندانیان بە سەر ئەم چالاکە کرێکاریەدا سەپاند.
جێگەی ئاماژەیە کە “فەرزاد مورادی نیا” لە رۆژی 16ی سەرماوەزی ساڵی 1393ی هەتاوی دەستگیر و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە.