لەپارلەمانی تورکیە و لە بەردەم پارلەماندا “عوسمان بایدەمیر” بە “ئەردۆغانی” وت: بۆ منداڵانی غەزە مەگری خۆت منداڵکوژی.
عوسمان بایدەمیر لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیەدا لەسەر شەڕی سپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکی بەرامبەر خەریکی مەدەنیکوردستان و کوشتنی مناڵانی کورد وتی: زوڵم هەر زوڵمە چ لە غەزە بێ یان جەزیرە یان سلۆپی. هەردوکیان هی منداڵن، یەکێکیان غەززەیە ئەوەی تر کوردستانە، خوا هەقی هەردووکیان بکاتەوە”.
بایدەمیر کە پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری روحایە و پێشتر شارەداری ئامەد بوو وتی” ئەردۆغان هۆڕ هۆڕ بۆ مناڵانی غەززە دەگریت، کەچی خۆی سەبەبی کوشتنی منداڵانی کوردە، باشە ئێستا پێم بڵێن کام ویژدان و ئەخڵاق ڕێ بە کوشتنی منداڵان دەدات، جگە لە ویژدان و ئەخڵاقی ئێوە؟
زیاتر لە مانگێکە سووپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکیە بەهەموو چەکێکی قورس هێرش دەکەنە سەر شارە کوردیەکان و ژمارەیەکی بەرچاو خەڵکی مەدەنی لەناوچەکانی سوری ئامەدو سلۆپی و جەزیرەو شێرناخ بوونەتە قوربانی ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی ئەردۆغان و تەرمی لاوان لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.