زندانییەک لە زیندانی ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
بە پێی هەواڵەکان “مەنسوور بەهادۆری” دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی فرۆشتنی مادەسڕکەرەکان 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا.
جێگەی ئاماژەیە بە هۆی نەبوونی چاودێری پێویست لە زیندان و هەروەها دۆخی نالەبار، کۆمەڵێک لە زیندانیان پەنا دەبەنە بەر خۆکوژی.