محەمەد مەهدی بەیاتی بەرپرسی محوەری باکوری رێکخراوی بەدر،دەڵێت: رێگە نادەین بە پەکەکەی تیرۆریست لەسەر خاکی عێراق دژی تورکیا شەڕ بکات”.
محەمەد بەیاتی ئەو قسانەی لە میانەی دەرچوونی دەورەیەکی نوێی چەکدارانی حەشدی شەعبی دا کرد لە سنوری پارێزگای کەرکوک.
مەهدی بەیاتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان دژی هەموو بزووتنەوە ” تیرۆرسیتەکانن” وەک داعش، هاوکات رێگا نادەن بە پەکەکە کەلەخاکی عێراقەوە شەڕی تورکیا دەکات، وەک خۆیان باسی دەکەن.
چەکدارانی رێکخراوی بەدر یەکێکە لەرێکخراوەکان نێو میلیشیا شیعەکان کە ناسراون بە حەشدی شەعبی.