رەوشی کەش و هەوای رۆژهەڵاتی کوردستان ناجێگیرە و رێگەوبانی زیاتر لە 400 ئاوایی گیراوە و ئەگەری هاتنی هەرەس لە چەن شوێنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارادایە.
قۆتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دوو رۆژ دەچێت بە هۆی بارینی بەفرەوە داخراون و زیاتر لە 100 ئاوایی دەوروبەری شاری مهابادیش رێگاکاکانیان بەستراوە و دەیان ماسین لە ناو جادەکاندا ماونەتەوە و هەروەها زیاتر لە 10% جادەکانی شاری بانە بەستراوە و تا ئێستا هیچ هەولێک بۆ کردنەوەیان لە ئارادا نییە.
جێگەی ئاماژەیە لە رێکەوتی 11ی بەفرانبارەوە بەفر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبارێ و هەر ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە جادە و رێگەوبانەکانی کوردستان ببەسرێت و خەڵکی ئاوایەکانی کوردستان بکەونە گەمارۆی بەفرەوە.
جێگەی ئاماژەیە بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویست لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێگەوبانی زۆربەی ئاوایی و شارۆچکەکان بە هۆی بارینی بەفرەوە گیراوە و بەرپرسانیش هیچ هەولێک نادەن بۆ کردنەوە و پاککردنەوەی ئەو رێگە و بانانە و تەنها لە پارێزگای کوردستان ١٧٠٠ ئاوایی هەیە کە تا ئێستاش رێگای سەدان ئاوایی نەکراوەتەوە و رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کات بەفر دەبارێ رێگەو بانەکانی دەبسترێت.