پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

عەبدوڵا موهتەدی لایەنێكی كۆمەڵە بە “دز” ناو دەبات

سكرتێری گشتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان لە میانەی وتارێكیدا بە بۆنەی یادی دامەزراندنی كاناڵی “رۆژهەڵات تیڤی” لایەنێكی كۆمەڵە بەوە تۆمەتبار دەكات “دزی”یان لە ستۆدیۆی ئەو كەناڵە كردوە.

عەبدوڵا موهتەدی لەرێوڕەسمێكدا لەبارەگای حیزبەكەی كە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی “رۆژهەڵاتی تیڤی” بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكەش كردو پاش ئەوەی باسی چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو كاناڵەی كرد وتی “لەو کاتەوە تا ئێستا رۆژھەڵات تی.ڤی. رووداوی زۆر، لەوانە داخرانیشی بەسەر ھاتووە. دەنگ و رەنگی رۆژھەڵات لە ساڵی ٢٠٠٧دا کەوتە بەر شاڵاوی “چالاکوانانی رێفۆرمخوازەوە” و لە تاریکی شەودا  لە وڵاتی سوێد بە ھەموو دەزگا و کەل و پەل و ئارشیڤەوە دزرا. جارێکی دی، سەرلەنوی و دوای ماوەیەک داخرانی ژاناوی، بەھەژارییەکی زۆر لەجاران زیاتر و بە گرتنەوەی پارووی دەمی ئەم و ئەو ئەمما بە تاسەیەکی قووڵتر و بە ورەیەکی لەجاران پتەوترەوە دامەزرایەوە و ھەستایەوە سەر پێ “.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا موهتەدی دەنوسێت “دزە رێفۆرمخوازەکانیش سەرەنجام خێری زۆریان لە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆیان نەدی و دوای ماوەیەک چەواشەکاری و جنێوبارانی کۆمەڵە، ھەرچی بەمفتە لەم دەستە بەنەسیبیان بووبوو لەو دەستەی دیکە لە کیسیان چوو. ئاخرین کەلوپەلەکانی ئەو کارەساتەمان بۆخۆمان لە مانگەکانی رابوردوودا لە وڵاتی سوێد کڕیەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاگرۆسپۆستی راگەیاند: مەبەستی عەبدوڵا موهتەدی لە “دزە ریفۆرمخوازەكان” كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانە كە ساڵی 2007 بەناوی “رەوتی چاكسازی كۆمەڵە” لە حیزبەكەی عەبدوڵا موهتەدی جیابوونەوە‌و ئەو كەسانەشی كە دامەزرێنەری كەناڵی رۆژهەڵات تیڤی بوون، ئێستا لەنێو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانن.

لەوتارەكەیدا موهتەدی هەروەها وەسفی بەراوردی كەناڵە ئاسمانییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ كەناڵە پێشكەوتووەكانی دیكە دەكات‌و پێیوایە ئەو كاناڵانە سەرەڕای پرۆفیشناڵ بوونیان ناتوانن جێگەی كەناڵە رۆژهەڵاتییەكان لەوانە “رۆژهەڵات تیڤی” بگرنەوە‌و دەڵێت “لەم دە ساڵەدا دنیای میدیا و راگەیاندن زۆر گۆڕاوە. ئێستا کاناڵی پرۆفێشناڵی تێر و تەیار ھاتوونەتە کایەوە کە بە میلیۆنەھا دۆلار و بە وەگەر خستنی تەکنۆلۆژی ھەرە پێشکەوتوو و کادری تەکنیکی بەتوانا، جێگەی خۆیان بەباشی کردۆتەوە. لەراستیشدا ئەم دیاردەیە پێشکەوتنێکە و دەسکەوتێکە بۆ کۆمەڵگای کوردی. ئەمە رەوتێکە کە نەدەتوانین و نە دەشمانەوێ‌ پێشی پێبگرین، بەڵام ھەروەکوو خۆشترین و گرانترین خۆراکی رێستۆرانە بەناوبانگەکان کە سەرەنجان رادەکێشن و خەڵک بۆ لای خۆیان گل دەدەنەوە، سەرەنجام قەت ناتوانن تام و چێژ و بۆن و بەرامەی چێشتی کوردی دەستاوی دایکمان لەبەرچاو بخەن، کاناڵە دەوڵەمەندە گەورە پرۆفێشناڵەکان ناتوانن جێگای دەنگ و رەنگە خۆماڵییەکانی رۆژھەڵات بگرنەوە. ئەگەرچی بەداخەوە بەھۆی قەیرانی داراییەوە زۆرێک لە کاناڵەکانی کوردستانی لای خۆمان پەکیان کەوتووە و داخراون یان کز بوون”.

تا ئێستا لەلایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر ئەم وتانەی عەبدوڵا موهتەدی بڵاونەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …