شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

دادگایەکی تورکیە، لێكۆڵینه‌وه‌ لەگەڵ دەمیرتاش و هاوڕێیانی دەکاتەوە

دادگایەکی تورکیە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ “سەڵاحەدین دەمیرتاش” و هاوڕێیانی دەکاتەوە.

دادگایەکی تورکیە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ “سەڵاحەدین دەمیرتاش” هاوسەرۆکی “هەدەپە” و “خەتیب دیجلە” هاوسەرۆکی “کەجەدە” و “کامەران یوکسەک” هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتی هەریمەکان “دەبەپە” و “سری سورەیا و سەلما ئیرمەک” پارلەمانتاری “هەدەپە” کردوەتەوە.

 

لەو دۆسیەدا هاتوە کە دەمیرتاش و هاوڕێکانی هەولیان داوە خاکی تورکیە دابەش بکەن و هەروەها لای‌ خۆیه‌وه‌ ئیبراهیم كاڵین، وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری‌ توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ له‌ پێشنیاره‌كه‌ی‌ “كه‌جه‌ده‌” گرت و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و سه‌ربه‌خۆیی و هه‌موو سیسته‌مه‌ هاوشێوه‌كانی‌، خه‌یاڵه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت توركیە دابه‌ش بكات.
جێگەی ئاماژەی کە دەمیرتاش و هاوڕێیانی لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لە خۆبەرێوەبەری کوردستانی باکوور کردوە و
شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ سیاسیی كورد لە توركیە، له‌گه‌ڵ‌ ئاكه‌په‌دا پرسی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رامبه‌ر پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌كاربهێنێت ، جه‌هه‌په‌ش ترسی‌ له‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …