چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مەریوان: خوێندکارێکی کورد ئازاد کرا

فەرهاد شەفیع‌زادە خوێندکارێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان دوای ساڵێک لە زیندان ئازاد کرا.

“فەرهاد شەفیع‌زادە” 2ی خەرمانای ساڵی 1393 لە شاری مەریوان دەستیگیر و دوای مانگێک بە وەسیقەی 100 ملیۆن ئازاد کرا.

 

دواتر دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی رژیم ساڵیک زیندانی بەسەردا سەپاند.

 

جێگەی ئاماژەیە “سەفیع‌زادە” ئەندامی شوورای ناوەندیی کانونی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی زاگرۆس و ئەندامی نووسەرانی گۆڤاری خوێندکاری “ئاستانە” لەلایەن “کمیتە انضباتی” زانکۆی شاری “تەبرێز” بە هۆی چالاکی لە کۆبوونەوە خوێندکاریەکان 2 ترم لە خوێندن بێبەش کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …