بەپێی فەرمانێكی فەرمی بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئێران بەرپرسیاركراون لەوەی تا كۆتایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان نابێت كۆنتۆڕی ئاو، كارەبا، گازو تەلەفۆنی هیچ ماڵێك لەئێران بەهۆی نەدانی پارەوە ببڕن.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەست زاگرۆسپۆست كەوتووەو لەلایەن پارێزگاری مازندەران ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو، كارەبا، گازو موخابەرات كراوە، هاتووە كە بەهۆی رێگەگرتن لە دەربڕینی ناڕەزایی خەڵك هەتا كۆتایی هەڵبژاردنەكانی مەجلیسو خوبرەگان، نابێت بەهۆی نەدانی پارەوە كۆنتۆڕی هیچ ماڵێك دابخرێت.
بەرپرسانی رژیمی ئێران لەماوەی چەند دەیەی رابردوودا لەكاتی هەڵبژاردنەكانو بۆ ئەوەی خەڵك بێننە سەر سندوقەكانی دەنگدانو لەو ماوەیەدا رێگە لە ناڕەزایی خەڵك بگرن، بەم جۆرە شێوازانە خەڵكیان چەواشە كردوە.