حەسەن عەلەوی بیرمەند و سیاسەتمەداری گەورەی عێراق دەڵێت کورد دەبوایەت 100ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتی کوردی رابەگەیەندرایەت و هەروەها هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی بەرهەلستی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی لە كه‌ناڵی ئاسمانی ره‌شید وتی: سێ نه‌ته‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ن، عه‌ره‌ب و فارس و تورک، نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش هه‌یه، داماوه، هه‌ر كه بیه‌وێت سه‌ری به‌رزبكاته‌وه یه‌كسه‌ر پێیدا ده‌كێشن، ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی كورده.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه، عه‌له‌وی ده‌ڵێت: كۆنگره‌ی كۆلۆنی كه له 12ی ئاداری ساڵی1921 ی زایینی به‌سه‌رپه‌رشتی “وینستۆن چه‌رچیڵ” له وڵاتی قاهیره به‌سترا، بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی‌دا.
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی‌دا.
هەروەها “لینین” بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی‌دا، “ویڵسنی” له 14 بنه‌ماكه‌یدا له‌ماده‌ی 12دا بڕیاری له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی‌دا.
ماوه‌ی سه‌د ساڵه داوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرێت، چرچیڵ كاری له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی كرد، به‌ڵام ئێمه قبوڵمان نه‌كرد، ده‌بوایه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی رابگه‌یه‌ندرایه.