رۆژی سێشەممە رێکەوتی 22/12/2015 “ئەمجەد سلێمانی” خەڵکی شاری بوکان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر دەکرێت.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی 22/12/2015 “ئەمجەد سلێمانی” کوڕی “حەسەن” خەڵکی شاری بوکان، لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە.
بە پێی هەواڵەکان ئەم شارۆمەندە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەل یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ناوبراو نادیارە.
جێگەی ئاماژەیە کە “ئەمجەد سلێمانی” ساڵی 1390ی هەتاوی بە ماوەی 18 رۆژ لەلایەن ئتلاعاتی بوکانەوە دەستیگیر کرابوو کە لە ئاکامدا بە کەفالەت ئازاد کرابو.