تائیستا پارتەکانی باشور و رۆژهەڵات سەبارەت بە هیرشی فاشیزمی تورکیا ،بۆ سەر شارۆمەند ی کورد لە شارەکانی باکوری کوردستان سکوت بووە. ئەگەریش کەسێک پەردە لە سەر سکوتەکەیان هەڵگری ، لە وڵامدا دەڵێن: زروفەکە وایە . جیاوازی بیر و باوڕمان هەیە .
ئێمە لە کێشە پارچەیەکی تر دەخالەت ناکەین . هەموو ئەم قسانە درۆ و دەلەسەیە . بەڵام بۆ بەرز کردنەوەی دیوار حیزبی ، گەندەڵی ، بەرژەوندی تاکەکەسی و خێزانی، بەڕێوە بردنی دەیان کونگرەو کنفرانسی بێ بنەما و بە کەڵک نە هاتوو، سازان لە سەر چارەڕەشی خەڵکی کورد و بە تایبەت بۆ دەستەبەر نەکردنی سیستمی گونجاو تا دڵت بخوازێ فرە ئازان . حکومەتەکانی ئێران ، عیراق، تورکیا و سوریا تیکڵاوێک لە ناسیونالیزمی تۆخ و فاشیزمی ئیسلامین و ،هەر ئیستا لە باکوری کوردستان جەنایەت و کوشتار دەکات . ئەگەرچی بە ڕواڵەت تەنیا کەمالیستە ئیسلامیەکان ، دەستیان لە قەڵاچو ی شارۆمەندانی کوردا هەیە و جەنایەت دەکەن ، ئەمما پشتیوانی و سکوتی حکومەتەکانی تری ناوچەکە ی لە پشتەوەیە . داعشە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئێران ، عیراق و تورکیا ، هاوکاری یەکترن و دژی ئازادی و دیموکراسی هەڵدەسوڕن . کە سەرەنجام شارۆمەندی کورد زەرەرمەند دەبێت .و ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ، کوردستان وێران و هەلدەتەکێنن .
ئەگەر پەنجا ساڵ لەمەو پێش بە دیکتاتوری ئەم کارەیان دەکرد ، ئیستا بە شاڵاو و هیرشی ڕاستەوخۆ و گەمارۆ ، ژێنگە و ئابوری کوردستان لە ڕیشە دەر دەهێنن . دڵنیام متمانەی خەڵکی کورد بە ئازادی و سەربەستی هەرگیز نالەقێت و چەسپاوە .پێویستە ئەم مێژووە تاڵە کە بەسەر باکوردا ، داسەپاوە ڕاوەستێ .قەیرانەکە بە شیوەیەکی مەترسیدار سات بۆ دوای سات گەورەتر دەبێتەوە . و ستونی دووکەڵەکان باوشیان بە ئاسماندا کردووە . کەمالیستە ئیسلامییەکان هەڵدەکوتنە سەر هەموو ئاسەواری کۆن و گرانبەها و ماڵی خەڵک تاڵان دەکەن و لەم پێڤاژەیەدا ،خەڵکی سیڤیل و بێدیفاع دەکوژن .
کردەوەکانی حکومەتی ژنراڵ ئوردوغان هەر لە هەڵویستەکانی پینوشە ،هیتلر، خورخە رافایل ویدلا، محمد سوهارتو ، سەدام ،خومینی ،فرانکو و موسولینی دەچێت . جریانی ئسلامی سیاسی دەبێت موحاکمە کرێت ،کەلە سەر بنەما ئنسانیەکان دانەمەزراوە و بۆ مرۆڤ و بە تایبەت بۆ ژنان هیچ ڕێزێکی نیە . پێویستە هەڵبەستوانان، شاعیران، ڕۆمان نوسەکان، پەیکەر سازان، موسیقاژەنەکان، سترانبێژەکان،شێوەکاران و هومەرمەندان جەنایەتی فاشیزمی ئیسلامی دەرحەق بە میللەتی کورد دیکومێنت کەن تا لە مێژوودا، ئارشیو کرێت . خەباتی نهێنی و ئاشکرای سەر شەقام و کۆڵان بەکۆڵان، هەڵسوڕانی گریلا و پێشمەرگە بیگومان لووت بەرزی کەمالیستە ئیسلامیەکان دەشکێنیت .زۆرێک لە گۆڕانە نا دیارەکان بۆ دەستەبەر کردنی دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد دیاریکەرن . حکومەتە گەندڵ و دیکتاتورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ، شکستێکی کارەساتبار ، چاوەڕوانیان دەکات و هەموویان بەرەو ڕووخانێکی بەردەوام دەچن . ئێوە ئەی پێشمەرگە وگریلا خۆشەویستەکان و خەڵکی قارەمانی شارەکانی باکور مێژوو شانازیتان پێوە دەکات ،کە لاپەڕەکانی بە شەهامەت وجەسارەتەوە دەنوسنەوە .
بیست و دووی دیسامبری 2015