ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دێمۆکراتی “پەیەدە” دەڵێت: بە بێ کورد ناکرێ نەخشەرێیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکانی سوریە بدۆزرێتەوە کە نزیکەی 5 ساڵە بەرۆکی ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە.
موسلیم لە لیدوانێک بۆ کوردساتنیوز رخنەی لە کونگرەی 8ی ئەم مانگە گرت کە لە وڵاتی عەرەبستان گیرا بوو و وتی رێکخەرانی ئەم کۆنگرە نایانەوێت قەیرانی سوریە چارەسەر بکرێت و بە بێ کورد ناتوانن هەرگیز چارەنووسی سوریە دیاری بکەن.