ژنێک لە شاری نەغەدە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پوست نێردراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕیکەوتی 21812/2015 لە شاری نەغەدە “مینا” ژنی “حسەین فەرەجی” بە هۆی کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتییەوە بە تەناف خۆیی هەڵواسی و گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئامارەکان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکاری زۆربه‌ی خۆکوژیەکانه له رۆژهەڵاتی کوردستان و له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا ئەم دیاردە به شێوه‌ی به‌رچاو له ناو بنەماڵەدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
جێگەی ئاماژەیە، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ پلان‌و پرۆژه‌یه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ئەم دیاردە نه‌خستووه‌ته ڕوو، بۆیه خۆکۆشتن وه‌ک قه‌یرانێکی جدی هه‌ڕه‌شه له ژیانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ده‌کات.