سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕیکەوتی 20/12/2015 “عەبدوڵڵا ماچکەیی” لە شاری “سنە” بە خاک سپێردرا.
“عەبدوڵڵا ماچکەیی” هونەرمەندی فولکولوری کورد کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری “سنە” کوچی دوایی کردبوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوکاری ئەنجومەنی رێزگرتن لە هونەرمەندانی کوردستان، ئەنجومەنەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان و بە تایبەتی بە ئامادەبوونی کۆمەڵیکی بەرچاو لە روناکبیران و هونەرمەندان و لە ناو ئاپورەی خەڵکی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.
“عەبدوڵڵا ماچکەیی” لە ساڵی 1320 لە شاری “قەسری شیرین” چاوی بە ژیان هەلێناوە و تا تەمەنی 12 ساڵی لەو شارە ژیانی بەسەر بردوە و دواتر هاتوەتە ئاوای ماچکە لە ناوچەی لەیلاخ و هەر بەو هۆیەوە بە عەبدوڵڵا ماچکەیی ناسراوە.