“عەبدوڵڵا ماچکەیی” هونەرمەندی فولکولوری کورد بە هۆی نەخۆشییەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕیکەوتی 19/12/2015 لە شاری “سنە” کوچی دوایی کرد.
تەرمی ئەم هونەرمەندە بەیانی یەکشەممە 20/12/2015 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و شارۆمەندانی کورد لە گورستانی شاری سنە دەنێژرێت.
“عەبدوڵڵا ماچکەیی” لە ساڵی 1320 لە شاری “قەسری شیرین” چاوی بە ژیان هەلێناوە و تا تەمەنی 12 ساڵی لەو شارە ژیانی بەسەر بردوە و دواتر هاتوەتە ئاوای ماچکە لە ناوچەی لەیلاخ و هەر بەو هۆیەوە بە عەبدوڵڵا ماچکەیی ناسراوە.