ئایا دوای داعش، دوای داعشه؟ به مانایه‌كی تر ئایا هه‌رگیز قۆناغی داوی داعش هه‌یه، که داعش رێکخراوێکی ئاینی، تایفی، جوگرافی، جیوپۆله‌تیکی و فیکریه. ئایا چۆن هه‌موو ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه چاره‌سه‌ر ده‌بن هه‌تا بتوانین قسه له دوای داعش بکه‌ین.
به کورتی قسه له سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ئه‌که‌م که له ئارادان:
ئامانج له داعش پێکه‌وه گرێدانی سوننه‌ی شام و عێراق بوو بۆ دروستکردنی به‌ربه‌ستێک له به‌رده‌م خواستی ئێران بۆ گه‌یشتنه شام و قه‌راغ ده‌ریای ناوه‌ڕاست. ئه‌مه ته‌نها کاتێک فه‌راهه‌م ده‌بوو که داعش بیتوانیایه به‌غدا و دیمه‌شق بگرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه کۆتایی پێهاتوه و فه‌راهه‌م نابێت. سودمه‌ندی ئه‌م پرۆژه‌یه له رووی جیوپۆله‌تیکه‌وه سعودیه و له رووی ئابوریه‌وه تورکیا.
پرۆژه‌ی به فیدڕاڵکردنی زیاتری عێراق که ئه‌وروپا و ئه‌مریکا پێیان باشه، که ڕه‌نگه ببێته پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری سوریاش. ئه‌م پرۆژه‌یه ناتوانێت خواستی سوننه‌ی عێراق و سعودیه و تورکیا ده‌سته‌به‌ربکات چونکه سوننه هێنده کاریگه‌رییان نابێت له سه‌ر ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ناوچه‌كه و چاره‌نوسی. له رووی ئابورییشهو ده‌بنه چه‌ند هه‌رێمێکی لاندلۆکد، دوور له ده‌ریا، که هه‌میشه لاواز ده‌بن.
ڕه‌نگه هه‌وڵی تورکیا بۆ رێگری له دروسبوونی یه‌كه‌ی کوردی له رۆژئاوا و هه‌وڵی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی قوڵایی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێت که له داهاتوودا ببێته ڕێڕه‌وی ئه‌م ناوچه سوننیانه.
پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی سونی. ئه‌وانه‌ی له هه‌موان زیاتر بڕه و به‌م پرۆژه‌یه ئه‌ده‌ن نیوکۆنزێرڤهتیڤهکانی ئه‌مریکان، به‌تایبه‌ت لای دیپلۆماستێکی وه‌ك جۆن بۆڵتن. دیدی ئه‌م پارێزه‌ره نوێیانه ناسراوه هه‌ندێک دهیگهڕێننه وبۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان. به‌ڵام ئه‌مڕۆ گروپێکی لاوازن له واشنتۆن دیدهكانیان له رێگای ئه‌مریکان ئینته‌رپرایس ئینستیتیوتهوه ده‌رده‌بڕن.
ئه‌م دیده بۆ کورد به سوده چونکه پشتیوان ده‌وڵه‌تی کوردین له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوننه وه‌ک رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌رکردنی داعش. ئه‌م ده‌وڵه‌تی سوننه‌یه ده‌وڵه‌تێکی نادیموکراتی قه‌یراناوی ده‌بێت، وه‌ك جۆن بۆڵتن ده‌لێت چاوه‌ڕێ ناکرێت جیفیرسۆنی بێت.
ئه‌وه‌ی له‌م سیناریویهو نزیکه و مه‌ترسیه بۆ سه‌ر کورد ده‌وڵه‌تی سوننه‌یه که کورد تیایدا به‌شێک بێت. به سوننه کردنی کورد له رێگای شوناسه‌وه سڕینه‌وه‌ی کورده له کوردبوون. چونکه شوناسی سوننه شوناسێکی عه‌ره‌بیه و قوڵایی ستراتیژی جیهانی عه‌ره‌بیه. کورد ده‌بێت رێگربێت له به سوننی بونی (دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستی باوه‌ڕنیه به‌ڵکو ناسنامه‌ی سیاسیه).
پرۆژه‌ی ئێران بریتیه له بونی ده‌سه‌ڵاتێکی هێژهمونی ئیمپراتۆری به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، که عێراق له دڵی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دایه و کورد به به‌شێک له عێراق ده‌هێڵێته‌وه، له گه‌ڵ شیعه‌دا لێکی ده‌دات بۆ سنوربه‌ندکردنی سوننه. ئه‌م پرۆژه‌یه ئێستا له بڕه‌ودایه به‌ڵام ئه‌سته‌مه بتوانێت درێژه‌ی هه‌بێت، چونکه رکه‌به‌ری زۆره و ئێران به ته‌نها ناتوانێت ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریه‌تیش بێت.
ئه‌مه قه‌یرانه بۆ روسیاش ڕاسته. قه‌یرانی روسیا بریتیه له بوونی خواستی ئیمپراتۆری به‌بێ بوونی توانای ئیمپراتۆری، بۆیه ده‌وڵه‌ت که وه‌ك ئیمپراتۆریه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ئه‌نجامدا ناتوانێت درێژه به کاره‌کانی بدات. جیاوازی نیوان ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وڵه‌ت وه‌ك سیسته‌می حکومداری زۆرن.
پرۆژه‌ی کورد بریتیه له ….