پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

حكومەتی هەرێم داوای رونكردنەوە لە هەواڵنێری “ئیرنا”ی ئێران دەكات

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ئێران (ئیرنا) کە تێیدا بارزانی بە “پیاوە شەرواڵ لەبەرەكەی باکووری عێراق” ناوبردبوو، داوادەکات بە فەرمی روونکردنەوە بدرێت و داوای لێبووردن بکرێت.

لەمبارەیەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە رووداوی راگەیاند “بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بێڕێزیکردنە بە کەسایەتی کورد و جلوبەرگی کوردی. ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە ریزی ئەو کەس و کەمپینانەی لەو بارەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە”.

نوێنەری حکومەت لە تاران هەروەها بە ئاماژەدان بە گۆڕینی ئەو رستەیە و لابردنی لەنێو گوتارەکەدا، دەڵێت: “هەر ئەو رۆژە ئەو رەستەیە لابردراوە و لەجێگەی ئەو تەنیا ناوی بارزانییان نووسیوە، کە دەریدەخات گوێیان لە ناڕەزایەتییەکان بووە و گۆڕیویشیانە”.

نازم دەباغ راشیگەیاند “وەک نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایانکردووە ئاژانسی ئیرنا لەوبارەوە روونکردنەوەی هەبێ و داوای لێبووردنیش لە خەڵکی کوردستان بکات”.

رۆژی 9 ی ئەم مانگە، ئیرنا لە بابەتێکدا لەژێرناوی “بارزانی لە تورکیا بەدوای چییەوەیە؟” گوتارێکی شیکاری لەسەر سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بڵاوکردەوە کە لە بەشێکیدا مەسعود بارزانی بە ” پیاوە شارواڵ کوردی پۆشەکەی باکووری عێراق” ناوهێنابوو، کە ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆربەی هاونیشتمانیانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

ناڕەزایەتییەک کە هەڵمەتێک بەناوی “لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی”یشی بەدوادا هاتووە و سەرەڕای خەڵک، کەسایەتییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئەدەبییەکانیش رۆژانە وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی کوردییەوە بڵاودەکەنەوە. ناڕازییان دەڵێن بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە بێڕێزییە بە جلوبەرگ و کولتووری کورد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …