شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران بارزانی بە “پیاوە شارواڵ كوردی لەپێكەی باكوری عێراق” ناو لێدەبات

هەواڵنێری فەرمیی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راپۆرتە هەواڵێكدا باسی سەردانەكەی مەسعود بارزانی بۆ توركیا دەكات‌و ئەو بە “پیاوە شارواڵ كوردی لەپێكەی باكوری عێراق” ناو لێدەبات.

هەواڵنێری “ئیرنا” كە هەواڵنێری فەرمیی كۆماری ئیسلامی ئێران پاش سەفەرەكەی بارزانی بۆ توركیا لە راپۆرتە هەواڵێكدا بەناوی “بارزانی لەتوركیا بەدوای چیەوەیە؟”، دەنوسێت “مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق لەكاتێكدا سەردانی توركیا دەكات كە شارەزایان هێشتا بە باشی نازانن ئەم كەسایەتییە سیاسییە كە جەنجاڵ ساز دەكات، بەدوای ناوبژیوانی‌و نەهێشتنی قەیران لەنێوان بەغدا‌و ئەنكەرەدایە یان ئەوەی كە هەندێ لە شارەزایان دەڵێن، بەدوای ئەوەوەیە لەم ئاوی قوڕاوی پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات ماسی بگرێت.
لەبەشێكی دیكەدا دەنوسێت “ئەم پیاوە شارواڵ كوردی لەپێكەی باكوری عێراق، هەفتەی رابردوو لەسەفەری جەنجاڵیی لەسعودیە‌و ئیمارات گەڕایەوە‌و دوو رۆژ دوای ئەوەش هێزەكانی سوپای توركیا هاتنە باكوری عێراقەوە.

لە راپۆرتەكە چەندجارێك بەشێوەی نەگەتیڤ باسی بارزانی دەكات‌و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە بارزانی بەدوای پشتیوانی توركیایە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان.

پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكە‌و پاش رۆژێك بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەكە ئەو رستەیان لابرد كە لەوێنەكەدا دیاریكراوە‌و بە بارزانی دەڵێت “ئەم پیاوە شارواڵ كوردی لەپێكەی باكوری عێراق”.

 

12347952_434471053406825_6753654080132054316_n

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …