زیندانییەكی كورد لە زیندانی شاری سەقز بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەو زوڵموزۆرە بەرامبەر بە خۆیو براكانی كراوە ماوەی 18 رۆژ لێوەكانی خۆی دووریوەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆس پۆست گەیشتووە، ماوەیەك لەوەپێش لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیتلاعات هێرش دەكرێتە سێ برا لە گوندی “رۆستەمان”ی سەر بە شاری سەقزو پاش لێدانێكی زۆر هەر سێكیان قاچیان بە فیشەك بریندار دەكەن.
پاش ئەم رووداوە یەكێك لە براكان بەناوی عەبدوڵا شادرەوان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لەسنە دەگوازرێتەوەو دوو براكەی دیكە بەناوی حسەین و زاهید شادرەوان بۆ نەخۆشخانەی سەقز دەگوازرێنەوە.
هێزەكانی ئیتلاعاتی سەقز تۆمەتی هەڵگرتنی كاڵای قاچاغ دەخەنە پاڵ ئەم سێ براو سەرەڕای شایەتیدانی 30 كەس لەخەڵكی گوندی رۆستەمان سەبارەت بە بێ تاوانی ئەم برانە، تا ئێستاش یەكێكیان بەناوی حسەین لەزیندانی سەقز بەندكراوە.
بەوتەی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، حسەین شادەروان ماوەی 18 رۆژە لەزیندانی سەقز لێوەكانی خۆی دووریوەتەوەو مانی لەخواردن گرتووە، بەڵام بەرپرسانی رژیم تا ئێستا هیچ وەڵامێكیان پێ نەداوەتەوە.