رەوشی کەش و هەوای رۆژهەڵاتی کوردستان ناجێگیرە و رێگەوبانی زیاتر لە سەدان ئاوایی گیراوە.
لە رۆژی یەكشەممە 6/ 12/2015سەرماو سولە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتوەتەوە و لە زۆربەی شارەکانی رێژەی بەفر گەیشتوەتە 20 تا 30 سانتیمەتر.
دوێکە رێکەوتی 7/12 لەجادەی بورهان زیاتر لە 400 ماشین مابوونەوە و دوای چەندین کاتژمێر رێگەیان بۆ کرایەوە و رزگارکران.
جێگەی ئاماژەیە بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پێویست لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێگەوبانی زۆربەی ئاوایی و شارۆچکەکان تا ئێستاش بە هۆی بارینی بەفرەوە گیراوە و بەرپرسانیش هیچ هەولێکیان نەداوە بۆ کردنەوە ئەو رێگە و بانانە و تەنها پارێزگای کوردستان ١٧٠٠ ئاوایی هەیە کە تا ئێستاش رێگای سەدان ئاوایی نەکراوەتەوە.