ماوەی سێ رۆژە گەرەکی قەلای سەردار لە شاری بوکان گازی نییە و ئەمەش کێشەی جدیی بۆ خەڵکی ئەو گەرەکە ناوەتەوە.
هەموو ساڵێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی سەرما و سۆلەدا گازی برێک لە شار و شارۆچکەکانی”سەقز، بوکان، بانە، سەردەشت و …” دەبڕێت و خەڵکی ئەم ناوچانە هەموو ساڵێک بە هۆی نەبوونی گازەوە لەم وەرزەدا دەناڵینن.
بە پێی هەواڵەکان حەوتووی رابردوش گەرکەی “گوڵستان”ی بوکانیش بێ ئەوەی خەڵکەکە ئاگادار بکرێنەوە بە ماوەی یەک رۆژ گازیان نەبوە.
جێگەی ئاماژەیە بەرپرسانی رژیمی کۆماری ئیسلامیش وەکوو هەمیشە بیانوو دێنەوە و گوێ لە داواکاری خەڵک ناگرن.