هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

داخستنی 190 کان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

190 کان لە رۆژهەڵاتی کوردستان داخراون و کانەکانی دیکەش بە هۆی گوێنەدانی بەرپرسان و نەدانی سوبسید یان وام بە خاوەن کانەکان لەبەردەم داخستندان.

 

لە کانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 18 جۆر کەرەسەی خاو بەرهەم دێت کە بریتین لە: بەردی جوانکاری، مەرمەر، بەردی ئاسن، سیلیس و زێر و بە تایبەتی زێری سەوز کە رۆژهەڵاتی کوردستان دووهەمین شوینە دوای وڵاتی ئیتالیا لە جیهاندا لەو جۆرە زێرەی تێدایە، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەم کانانە داخراون یان لەبەردەم داستندان.

 

جێگەی ئاماژەیە ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم 360 کارگەی چکۆلە و گەورە لە بەشی کانانە کار دەکەن کە زۆربەیان بە هۆی گوێنەدانی بەرپرسانی رژیم و هەروەها نەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و کەمیی سوتەمەنی، قەرزی بانکی بە سووی زۆر بونەتە هۆی داخستن و تەگەرەی بەردەم کانگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …