کچێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی سەحەر شەکری پاش ئەوەی خەتەنە دەکرێت بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بۆکان دەکرێت.
بە پێی هەواڵی هێرانا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 5ی سەرماوەزی ساڵی 1394ی هەتاوی، سەحەر شەکەری تەمەن 5 ساڵ خەڵکی شاری بۆکان خەتەنە دەکرێت و توشی خوێنبەربوون بوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
جێگەی ئاماژەیە کە دایکی ئەو کچە وتوویەتی بە پێی ئایینی ئیسلام هەلس و کەوتمان کردوە و بنەماڵەی ئەم کچە ئایینین و لە سەر ئەو بڕوایە دا بوون کە دەبێت کچەکەیان خەتەنە بکرێت.