ململانێ نێوان روسیە و تورکیە، کێشەکانی ئەو دو وڵاتەی زیاتر و قولتر کردوەتەوە و لە دوایین کاردانەوەدا، پەرلەمانی روسیە “دوما” داوا دەکات هاوکاری کوردەکانی تورکیە بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن دەوڵەتی سەربەخۆ لە خاکی خۆیاندا دابمەزرێنن.
پەرلەمانی روسیە ئاماژەی بەوەکردوە کە کورد لە تورکیە 20 میلیون کەسن و لە باشوری ئەو وڵاتە نیشتەجێن و دەتوانن دەوڵەتی خۆیان هەبێت و ئامەدیش بکەن بە پایتەختی خۆیان.
لە درێژەدا پەرلەمانی روسیە باس لەوە دەکات ئەگەر روسیە پشتیوانی لە دروستبونی ئەو دوو دەوڵەتە بکات ئەوا دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بە ناوەکانی کوردستانی ئازاد و ئەمەنی گەورە ێتە ئاراوە.
جێگەی ئاماژەی کە ئەم لێداوانەی پەرلەمانی روسیە لە کاتێکدا دێت کە دۆخی پێوەندی روسیە و تورکیە بە هۆی کێشەکانی سوریە ئالوزە و دوای خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی رووسی لەلایەن ئەرتەشی تورکیەوە ئەم کێشانە قول و قولتر بوونەتەوە.