پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەیان کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لە دەستداوە

لە رۆژانی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە و تەنها لە 10 رۆژی رابردودا لە شاری سەقز 14 کەس گیانیان لە دەستداوە.

کۆمەڵناسێک لە پەیجی فیس بوکی تایبەت بە خۆی دەڵێت: خەڵک دەبێ خۆیان دەست بە کار بن و رێکخراویەک دابمەزرێنن و تێبکوشن بە پێی توانای خۆیان توێژینەوە لەمبارەوە ئەنجام بدەن و بەدامەزراندنی رێکخراوی مەدەنی هەوڵ بۆ کەمکردنەوە و دوزینەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ بدەن.

 

راستە کە جادەکان خراپ و “استاندارد” نییە. راستە زۆربەی ماسینەکان ئەمنیەتیان نییە، بەڵام دەبێ قەبولی بکەین کە فەرهەنگی رانندگیش کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەیە. رێکخراو یان ئەنجومەنێک دەتوانێت لەمبارەوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر رووداوی هاتووچۆ دابنێت.
لە 10 رۆژدا لە شەقامەکانی سەقز 14 کەس گیانیان لە دەستداوە. ئەم رووداوە خوێناویانە لەم پایزەدا دووبارە و چەندبارە بوونەتەوە. ئامارەکان دۆخێکی نەگونجاو لە شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …