پێکدادانی سێ ماشینی لە جادەی سەقز- بوکان بوە هۆی گیان لە دەستدانی 4 کەس و برینداربوونی دو کەسی دیکە.
کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ، پێکدادانی دوو ماشینی بارهەلگر و پەیکان لە جادەی سەقز- بوکان، بوە هۆی برینداربونی دو کەس و دوای ئەوەی شارۆمەندانی دیکە بۆ یارمەتی بریندارەکانی ئەم رووداوە چون، ماشینێکی پژو شارۆمەندێک دەکات بە ژێرەوە و دواتر ماشینەکەی بۆ کونترۆل ناکرێت و بە توندی خۆیی دەدات بە بارهەلگرەکەدا کە سێ سەرنشینی پژوکە گیانیان لە دەست دەدەن.
جێگەی ئاماژەیە لەم رووداوەدا 4 کەس گیانیان لە دەستدا و 2 کەسی دیکەش بریندار بون کە گوازراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سەقز.