ئەمرۆ رۆژنامەی “سان” چاپی ئینگلیس كە نزیكەی 4 ملیۆن تیراژی هەیە لە لاپەڕەی یەكەمی خۆی بە فۆنتی گەورە نوسی “لەهەر پێنج موسڵمانی لەندەن یەكێكیان پشتیوانی جیهادییەكانە”.
ئەم رۆژنامەیە بە بڵاوكردنەوە وێنەی “جان جیهادی” كە موسڵمانێكی بەریتانییەو بە سەربڕەكەی داعش بەناوبانگە، ئاماژە بە پشتیوانی بەشێك لەموسڵمانانی بەریتانیا لە جیهادییەكانو داعش دەكات.