رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ی خەزەڵوەر، رۆژی جیهانی نەهێشتنی توند و تیژی بە دژی ژنان، لە شاری سنە، رێورەسمێک بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و ئیدانەکردنی قەتلەنامووسیەکان، لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی بواری ژنان، رێورەسمێک لە “بهشت محمدی” ئەو شارە لەسەر گۆری “ئامینە محەمەدی” یەکێک لە قوربانیانی توندوتیژی بەرێوە چوو.
رێورەسمەکە بە یەک چرکە بێدەنگی بۆ یادی قوربانیان دەستی پێکرد و دواتر بە خوێندنەوەی کۆمەڵێک وتار و پەیام درێژەیان بە رێورەسمەکدا.