هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

تێلیگرام و ئیمۆ” لە ئێران فیلتر کران

دوابەدوای لێدوانی چەن بەرپرسێکی رژیمی ئیسلامی ئێرانی سەبارەت بە دنیای مەجازی و ئینترنت، دوو بەرنامەی  “تێلیگرام و ئیمۆ”  فیلتەر کران.

بە پێی هەواڵەکان لە رۆژانی رابردوو  “تێلێگرام و ئیمۆ” لە ئێران فیلتر کراون و شارۆمەندانی ئێرانی تەنها دەتوانن لە رێگەی فیلترشکێنەوە سەردانی ئەو بەرنامە بکەن.

 

لە رۆژانی رابردوو “سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران” سەبارەت بە بەکارهێنانی ئینترنت و دونیای مەجازی هوشداریان دابوو و هەروەها “عەلی خامنەی” رێبەری رژیمی ئیسلامی، باسی لە دزەی دوژمن کردوە لە رێگەی دنیای مەجازی و ئینترنتەوە کە توانیویانە دزە بکەنە ناو بەیتی رێبەری. ناوبراو ئەم دزەکردنەی بە شەری نەرم ناوبردوە.

 

دوابەدوای لێدوانی بەرپرسەکانی رژیم لە ئێران ناوەندە ئەمنیەتیەکان دەستیان کرد بە دانانی فیلتر بۆ دوو بەرنامەی “ئیمۆ و تێلێگرام” و هەروەها فیلترکردنی کۆمەڵیک سایت و بەرنامەی دیکە.

 

جێگەی ئاماژەیە بە پێی هەواڵەکان، لە دوای فیلترکردنی ئەم بەرنامانە رێژەی بەکارهێنانی ئەم دوو بەرنامە زیادی کردوە و زیاتر لە 15 میلیون کەس ئەم بەرنامانەیان لە گووگل دانلود کردوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …