“یەغما گوڵرۆیی” شاعیر و گورانیدارێژی ئێرانی لە بیست و یەکەمین پێشانگای راگەیاندن وتی: 7 ساڵە رێگە نادەن کارەکانم چاپ و بڵاو ببنەوە.
“گوڵرۆیی” بە ئاماژە بەوەی کە حەوت ساڵە رژیمی ئیسلامی ئێران رێگەی نەداوە کارەکانی بڵاو بکاتەوە، وتیشی دوو کۆمەڵە شێعر و گورانیم چاپ کردوە، بەڵام لە چاپی سێهەم وەزارەت”ئیرشاد ئیسلامی” ئیجازەی بڵاوکردنەوەیان نەدا و ئێستا، چاپی سێهەم لە بازاردایە بوونی هەیە، بەڵام ئیجازەی بڵاوکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی ئیرشادەوە پێ نەدراوە.