پەنجشەممە 12ی خەزەلوەر لاوێکی تەمەن 27 ساڵە بە ناوی “محەمەد مەلایی” کوڕی “حەمزە” خهڵكی گوندی “نشگوڵان”ی سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن بەسیجی شاری سەردەشتەوە تەقەی لێدەکرێت و گیانی لە دەست دەدات.
بە پێی وتەی شایەتحالیک ئەم روداوە لە نزیک “جایگاە سی ئن جی” روویداوە و بنەماڵەی ئەم لاوە دەڵێن کە محەمەد بە دەستی ئەندامی چالاکی بەسیجی شاری سەدەشت کوژراوە و ناسنامەی بکوژەکە بۆ بنەماڵەی حاجی حەمزە ئاشکرایە.